بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە زەڕ نیووز، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژه به ئۆپراسیۆنی هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له باغۆز بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دژی داعش کردووە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای سه‌ربازیی داعش ئه‌نجام داوه و پێکدادانێکی قورس له نێوان هه‌ردوولا ڕووی داوه و لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە و ١٢ جار بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش لە لایەن فرۆکەگەلی هاوپەیمانیی دژی داعش، ۳۲ چه‌کداری تیرۆریستی داعش و لەوان چوار فەرماندەی باڵایان کوژراون و هاوکات هێزەکانی هەسەدە ده‌ستیان به سه‌ر ژمارێک چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی داعشدا گرتووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لیستی چه‌که زه‌وتکراوه‌کان لە تیرۆریستانی داعش له باغۆز بریتین لە: ۴۵ پارچه چه‌کی کلاشنیکۆف، دوو پارچه چه‌کی BKC، ۱۳ پارچه‌کی چه‌کی RBC، پارچه چه‌کێکی زاگرۆس، دوو پارچه چه‌کی Uzi، ۸ باکسی گوله‌ی دۆشکا و...
بۆچوونی ئێوە