تیرۆریستەکەی نیۆزیلەند هەڕەشەی توندی لە تورکیا کرد

برێنتۆن تارانت، تیرۆریستی هێرشبەر بۆ سەر موسڵمانانی نیۆزیلەند لە مزگەوتی نوور لە توویتەرەکەیدا مانیفێستێکی بڵاوکردووەتەوە و وێڕای هەڕەشە لە خەڵکی تورکیا وتوویەتی زۆر دۆناڵد ترامپی خۆش دەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تارانت لەو مانیفێستەدا ڕایگەیاندووە کە سەرووی لە ئاندرێس برۆیکی نۆروێژی گرتووە کە ساڵی  2011ی زایینی 77 کەسی لە ئۆسلۆ کوشت.

ئەوەشی وتووە کە بێزی لە موسڵمانان و لایەنگرنی ئایینی ئیسلامە و دوای ئەوەی بینیوە چەند مزگەوت لە کرایست چرچ و لینۆود کراوەتەوە و هەروەها بینیویە کڵێسەیەک کراوە بە مزگەوت ئەم پیلانەی داڕشتووە و دوو ساڵە بیر لەم هێرشە دەکاتەوە و سێ مانگ پێش بڕیاری داوە هێرش بکاتە سەر مزگەوتی نوور.

ئەم تیرۆریستە دڕندە جەختی کردووە: لایەنگری دۆناڵد ترامپە و زۆری خۆش دەوێت چوونکووی نمانە و ئاوێنەیەکی باڵانوێنە لە بووژانەوەی شوناسی سپی پێستان.

لە بەشێکی تری مانیفێستەکەیدا هەڕەشەی لەخەڵکی تورکیا کردووە و رایگەیاندووە لە بەشی ڕۆژهەڵاتیدا دەتوانن بژین بەڵام  بەشی ئەورووپایی ئەستەنبۆڵ و ئەرووپاش هەڵمەبژێرن بۆ ژیان چونکوو ئیوە دەکوژین.

News Code 25637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =