AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ٢٢ ١٥:٥٧

پاش شکستی داعش، کوردەکانی سووریا خۆیان ئامادەی شەڕی سیاسی دەکەن

پاش شکستی داعش، کوردەکانی سووریا خۆیان ئامادەی شەڕی سیاسی دەکەن

بەرپرسانی کوردەی سووریا لە ڕێگای شەڕی سیاسییەوە و بە مەبەستی بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەڕی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان لە بواری نێودەوڵەتی و دەست پێڕاگەیشتن بە یارمەتییەکان بۆ ڕزگار بوون لە ئاسەواری شەڕ، خۆیان بۆ پێکدادانی داهاتوو لە گەڵ داعش ئامادە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شکستی داعش لە سووریا چرکەیەکی چارەنووس ساز بۆ هێزە کوردییەکانە کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندڕەوەکان بووەتە هاوپەیمانی واشنتۆن و لە ئێستا هیوادارن هاوپەیمانی سەربازی لە گەڵ واشنتۆن ببێتە هۆی پاڵپشتی سیاسی بۆیان.

بەدران جیا کورد، ڕاوێژکاری ناوچەی خۆبەڕێوە بەری کوردەکان لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: سەرکەوتن بە سەر داعش لە باغۆز، هەڵکەوتوو لە سنووری عێراق، دەبێتە مۆڵێتک بۆ چوون بەرەو قۆناغێکی نوێ.

ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆیتێرز زیادی کرد: هەوڵگەلێک بۆ وەدەست هێنانی ڕەوایی سیاسی ئەو خۆبەڕێوە بەرایەتییە و گەیشتن بە ڕێگا چارەیەکی سیاسی ئاشتی خوازانە بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان لە سووریا دەدرێت.

پارتە کوردییەکانی سووریا و هاوپەیمانەکانیان یەک لە سەر چواری سووریایان لە کۆنترۆڵ دایە وگەورەترین فراکسیۆنی دەرەوەی کۆنترۆڵی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا دێتە ئەژمار. ئەو پارتانە لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ژێر ڕێبەریاتەی یەکینەکانی پاراستنی گەل پاڵپشتی سەربازی دەکەن. هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیش پێوەندی تۆکمەیان لە گەڵ ئەمریکا هەیە بەڵام واشنتۆن لە بە فەرمی ناساندی سیاسی ئەو کوردانە کە بە دوای خۆبەڕێوە بەرایەتین خۆ دەبوێرێت.

بە هۆی نیگەرانییەکانی تورکیاوە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل بە بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانێت، ڕۆژاوا لە هەڵوێست گرتن سەبارەت بە کوردەکانی سووریا بە هێواشی بەرەوڕوو دەبنەوە. تەنیا سێ مانگ پێش بە دوای ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی سەربازەکانی لە سووریا، بەرپرسە کوردەکان تووشی قەیران هاتن. بەڵام واشنتۆن تا ڕادەیەک لە ئەو بڕیارە پاشگەز بووەوە و ئێستا دەیەوێت ٢٠٠ سەرباز لە باکووری سووریا لە پاڵ ٨٠٠ تا ١٥٠٠ سەربازی وڵاتانی ئەورووپی هاوپەیمان بهێڵێتەوە. ئەو بڕیارەی ترامپ دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری کوردەکانی ناچار بە دەستپێکی دانوستانی نوێ لە گەڵ ئەسەد لە رێگای هاوپەیمانی سەرەکی ناوبراو واتا ڕووسیا کرد. کوردەکان هیوادارن کە بگەنە ڕێککەوتنێکی سیاسی، ڕێککەوتنێک کە دەوڵەتی خۆبەرێوەبەریان دەستەبەر بکات و ناوچەکەیان لە هەر جۆرە هێرشێکی تورکیا بپاریزێت.

رێبەرە کوردەکان هەمیشە لە هەوڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی هەشت ساڵەی سووریا وەلا نراون، ئەوان دەڵێن ئامانجیان خۆبەڕێوە بەرایەتی لە ناوخۆی سووریایە و لە سەر دەوڵەتی فیدراڵ تەنیا لە دەسەڵات پشت دەبەستن نەک سەربەخۆیی.

جیا کورد وتی: تا ئێستا تەنانەت لە لایەن هاوپەیمانەکانی خۆمانەوە کە لە پاڵمان لە دژی داعش شەڕمان کردووە، هەڵوێستی ڕوون نەبینراوە. هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لە سەر تۆکمە کردنی پێوەندی لە گەڵ هاوپەیمانانی ئەورووپی، ئەمریکی و وڵاتانی تری ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش چڕ دەکەینەوە.

ناوبراو زیادی کرد، وڵاتانی بیانی ئەبێ بە بووژانەوەی ژێرخانەکان و باشتر کردنی ئابووری بە مەبەستی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش یا هەەر جۆرە هێرشێکی دوژمنان- ئاماژەی روون بە تورکیا- یارمەتی بدەن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دانوستانەکان کە لەم دواییە لە گەڵ دیمەشق دەستپێکرا، ڕاگیراوە،دەوڵەتی سووریای بە دژایەتی لە گەڵ دانوستانەکان تۆمەتبار کرد.

لە ئەو پێوەندیەدا، ئەسەد لە قسەکانی خۆی کە لە مانگی ڕابردووی زایینی کردی، بە سەربازە کوردەکان سەبارەت بە ئاکامی پشت بەستن بە واشنتۆن هۆشداریی دا و وتی، تەنیا دەوڵەتی دیمەشق دەتوانێت لە ئێوە پاڵپشتی بکات.

چیا کوردیش وتی ئەو لیدوانە بە ئارەزووەکان سەبارەت بە گفتوگۆکان کۆتایی هێناوە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی "ڕوانگەیەکی مەترسیدار و خراپ" بەرەو پێکدادان کە دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەر لە باکووری سووریا حەزی لە ڕوودانی ئەوە نییە.

News ID 25595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha