٤ ئەندامی هەدەپە ڕەوانەی زیندان کران

بە پێی حوکمی دادگەی پێداچوونەوە بە دۆسیەی ٧ ئەندامی هەدەپە کە بە تاوانی مانگرتن لە خواردن دەستگیر کرابوون، چوار کەسیان ڕەوانەی زیندان کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر به گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا، لە دوای دەستگیر کرانی ٧ کەس لە ئەندامانی پارتی کوردی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە بەرواری ٨ی مارچی ئەمساڵی زایینی لە بینای ناوەندیی ئەو حزبە لە ئامەد کە بۆ پاڵپشتی لە لەیلا گوێن و لابردنی گۆشەگیری لە سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان مانیان لە خواردن گرتبوو، دادگەی پێداچوونەوە بەو دۆسیە بەڕێوەچوو و چوار کەسیان لە سەر فەرمانی دادوەر ڕەوانەی زیندان کران.

بە پێی حوکمی ئەو دادگەیە سویجان باشار، عیسمەت یەڵماز، ساڵح تەکین و بیلال ئۆزگەزەر لە ئەندامانی دەستگیر کراوەی هەدەپە لە بینای ئەو حزبە لە ئامەد، بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی" بە زیندانی کاتی سزا دران.

News Code 25591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =