هەزاران کەسی سڤیلی بیانی لە باغۆزن

سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بوونی هەزاران کەسی سڤیل لە باغۆز وەکوو دوایین ناوچەی هێر دەستی داعش هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بوونی هەزاران کەسی سڤیل لە باغۆز وەکوو دوایین ناوچەی ژێر دەستی داعش هەواڵیان دا.

موستەفا بالی بەرپرسی ناوەندی مێدیایی ئەو هێزە وتی: هێشتا ژمارەیەکی زۆر کەسی سڤیل لە باغۆزن کە هەزاران کەس دەخەمڵێندرێن و زۆربەشیان بیانین. هێزەکانی ئێمە لە بەرەوڕوو بوونەوە لە گەڵ داعش سەبریان هەیە و ڕێڕەوی مرۆڤی بۆ چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل کراوەتەوە و دەرفەتی خۆ ڕادەست کردن دراوەتە تیرۆریستەکان.

ناوبراو زیادی کرد: تا ئێستا سەدان کەس زۆیان ڕادەست کردووە و سەدان کەسی تریش دەستگیر کراون بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل هەن کە ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ هێنانە دەرەوەیان. ئێمە ناتوانین ژمارەی ڕادەست بووەکان یان دەستگیر کراوەکان لە ڕۆژێکدا بخەمڵێنین بەڵام بەس لە پینجەمی مارس زیاتر لە ٤٠٠ تیرۆریست کە دەیانەویست هەڵبێن، دەستگیر کراون.

News Code 25522

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =