کاردانەوەی تورکیا بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری پێوشوێنگری پەکەکە لە بەلژیکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی بە هەڵگیرانی حوکمی پێوشوێن‌گرتنی ٣٦ کەس و دەزگای سەر بە پەکەکە لە لایەن بەلژیکاوە نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، حامی ئاکسوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڵگیرانی بڕیاری پێوشوێن‌گرتنی ٣٦ کەس و دەزگای سەر بە پەکەکە لە لایەن بەلژیکاوە، ئەو بڕیارە بێ عەقڵانە ڕاگەیاند و هەمبەر بە بەهرەبردنی گرووپگەلی تیرۆریستی لەو حوکمە هۆشداری دا.

وتەبێژی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند: تورکیا شلگێرانە ڕەوتی یاسایی ئەو دۆسیە پێوشوێن دەگرێت. چاوەروانین دەوڵەتی هاوپەیمانمان لە بەلژیکا لە شەڕی دژ بە تیرۆر، بەرپرسانە بجووڵێتەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە هەنگاوی پێویست هەڵگرێت.

شایانی باسە، بەلژیکا بۆ سکاڵانامەی دادستێنی فیدراڵی ئەو وڵاتە لە پەیوەندی لە گەڵ سزادانی ٣٦ کەس و دەزگای سەر بە گرووپی پەکەکە لە ئەورووپا، بە هۆی ڕاگەیاندنی "ناشیاوێتیی بۆ لێکدانەوەی ئەو دۆسیە"، هەڵگیرانی بریاری پێوشوێن گرتنی بۆ دەرکردن.

News Code 25503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha