عێراق نابێتە گۆڕەپانی شەڕی بە وەکالەت و دەست درێژی بۆ سەر دراوسێیەکان

سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانی وێڕای جەخت لە سەر پێویست بوونی وەلا نانی دژایەتییەکان بۆ بەدی هێنانی خواستەکانی خەڵکی عێراق، جەختی کرد کە ئەو وڵاتە ناوبێت ببێتە گۆڕەپانی شەڕی بە وەکالەت و بنکەیەک بۆ دەست درێژی بۆ سەر دراوێیەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی و سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهید لە عێراق لە سەر پێویست بوونی هەوڵ بۆ بەدی هێنانی خواستەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە جەختی کردووە و ڕایگەیاند کە ڕەوتی پەسەند کردنی یاسای دادوەرانە و کارامەی هەڵبژاردن و پێکهێنانی بنکەیەکی چاوەدێری سەربەخۆ و بەهێز بۆ چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردن بە کەڵک وەرگرتن لە میکانزیم و هەنگاوی دیار لە درێژەی ڕێگری لە ئەو پرسانە کە لە هەڵبژاردنی پێشوو و بەدی هێنانی دادوەری و یەکسانی دەرفەتەکانی بەردەم هاووڵاتیان ئەبێ خێرا بکرێتەوە.

حەکیم لە ئەو ڕێوڕەسمەدا لە نووسینگەکەی خۆی لە بەغدا و بە ئامادە بوونی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان، لێژنە دیپلۆماتیکەکان و شێخەکانی عەشایر وتی: بە توندی پێویستمان بە ڕێککەوتن لە سەر ستراتیژی نەتەوەیی بەربڵاو و یەکپارچە هەیە و درێژەی پڕۆژەی نەتەوەییش پێویستی وەلا نانی دژایەتییەکانو هەوڵ بۆ بەدی هێنانی یەکمایەتییەکانی نەتەوە هەیە.

سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانی لەم بارەوە زیادی کرد: دروست کردنی بەستێن بۆ پێداوسیتییە سەرەکییەکان بۆ ژیانێکی بەشەرەفانە بۆ گەرانەوە ئاوارەکان، ئاوەدان کردنەوەی شارەکان، ئاشتی ناوچەیی ڕاستەقینە، بەرەوڕوو بوونەوەی لە گەڵ پاشماوەکانی داعش و دابین کردنی پێداویستی ژیانێکی شیاو بۆ گیان فیداکان لە پرسە سەرەکییەکان دێتە ئەژمار.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە چەک ئەبێ بەس لە دەستی دەوڵەتی عێراقەوە بێت و تەنیا بنکە فەرمییەکان مۆڵەتی چالاکی سەربازی و ئەمنییەتیان هەبێت، وتی:یەکپارچەیی عێراق، ڕێزلێنان لە خوێنی ژهاووڵاتیان، هاووڵاتی، یاسا، سەروەرایەتی، خزمەتگوزاری، ئازادی، روون کاری و شوناسی نەتەوەیی لە بنەڕەتە نەگۆڕەکان دێتە ئەژمار کە نابێت پێشێل بکرێن و یا لە بەرانبەریاندا دژایەتی ڕامان هەبێت.

حەکیم هەروەها جەختی کرد: عێراق ئەبێ ڕۆڵی ئاشتی خوازانەی لە ناوچەکە هەبێت و ناوەندی پاوەجێی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بێت؛ نابێت ئیزن بدەین عێراق جارێکی تر ببێتە گۆڕەپانی پێکدادان، تۆڵە سەندنەوە و شەڕی بە وەکالەت و ببێتە بنکەیەک بۆ دەست درێژی بۆ سەر دراوسێکانی.

News Code 25494

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =