به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێشانگای خۆشنووسی نه‌سیم که بریتییه له ژماره‌یه‌ک به‌رهه‌می خۆشنووسی هونه‌رمه‌ندانی کورد له گه‌له‌ری سووره‌ی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه کرایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م پێشانگایه ژماره‌یه‌ک به‌رهه‌می خۆشنووسی هونه‌رمه‌ندانی کورد له ستایله جۆراجۆره‌کان نمایش کراوه. که بریتین له ۲۵ به‌رهه‌می هونه‌ری.
له‌م ۲۵ به‌رهه‌مه هونه‌رییه به‌شێک له تابلۆکان به کوردی و به‌شێکی دیکه به زمانی فارسی خۆشنووسی کراوه.
شایانی باسه که خۆشنووسی یه‌کێکه له هونه‌ره جوانه‌کان که له کوردستانی ئێران لاینگری زۆری هه‌یه و له شاری سه‌قزیش هه‌ر دوو ساڵ جارێک فستیڤاڵێک له سه‌ر ئه‌م لقه هونه‌رییه به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشانگای خۆشنووسی نه‌سیم تاکوو ۱۷‌ی خاکه‌لێوه له گه‌له‌ری سووره‌ی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه کراوه‌یه و لاینگرانی ئه‌م هونه‌ره ده‌توانن سه‌ردانی بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە