به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنان لە ڕاپۆتێکدا ئاماژه‌ی دا که سەرەڕای پێداگیری بەغدا سه‌باره‌ت به نەبوونی هیچ بنکەیهکی سەربازیی بیانی لە خاکی عێراق، سوپای ئەمریکا دوو بنکەی سەربازیی دیکەی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار نزیک بە سنووری سووریا دامەزراندووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سوپای ئەمریکا بنکەی یەکەمی لە باکووری ناحیەی رومانە سەر بە شارۆچکه‌ی قائم له ٣٦٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دامەزراندووە و بنکەی دووەمی لە رۆژھەڵاتی شاری روتهبە له رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دامەزراندووە.
سەرچاوە ئاگادارەکانی ئەخبار ڕایانگه‌یاندووه که ئامانجی دامەزراندنی دوو بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا کونترۆڵ کردنی ڕێگای نێوان پایته‌ختی عێراق و پایته‌خته‌کانی سووریا و ئەردۆنە، ئه‌مه‌ش به مەبەستی ئاسانکاری کردن لە چاودێریی به‌ره‌ی خۆڕاگری (تاران- بەغدا- دیمەشق- بەیرووت) و کونترۆڵی بیرە گازەکانی ناوچەکە ئه‌نجام ده‌بێت.
Your Comment