بەرهەم هێنانی گوێی زیندوو بە پرینتێری سێ ڕەهەندی

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەی بی سی نیوز، توێژەرانی ئۆسترالیایی بۆ یەکەم جار توانیان شانی زیندووی گوێی مرۆڤ بە پرینتێری سێ ڕەهەندی بەرهەم بێنن؛ ئەو شانانە بە ئاسانی بە گوێوە پەیوەند دەدرێن.

پرینتێری سێ ڕەهەندیی بایۆلۆژییەک کە بۆ ئەو مەبەستە کەڵکی لێ وەردەگیردرێ، ناوی ئەلێک (Alek)ـه و لە زانکۆی Wollongongی ئۆسترالیا داڕێژراوە. زۆر جار منداڵانێک کە بە هۆی کێشەی زکماکی و لەوان میکرۆتیا، لە بابەتی گوێوە گرفتیان هەیە، پێویستیان بە پەیوەندی گوێ هەیە.

پێشتر ئەو کارە بە شێوەی نەشتەرگەریی ئاڵۆزی پەیوەندی گوێ ئەنجام دەدرا، بەڵام پرینتێری سێ ڕەهەندیی نوێ کە لە جەوهەری بایۆلۆژیی تایبەت بۆ بەرهەم هێنانی شانی کۆتایی کەڵک دەبات، تێچووی پەیوەندی گوێی کەم کردووە و هاوکات خێراییەکی زۆر زیاتری بەو کارە بەخشیووە.

بۆ بەرهەم هێنانی ئەو شانە لە ئاوێتە کردنی سیلوولی بنەمایی کرۆشکەی گوێی و هەروەها سیلوولی لەشی خود نەخۆشکە کەڵک وەردەگیرێ، بۆ ئەوەی ئەنجامی کارەکە تەواو لە گەڵ پێداویستیی نەخۆشدا بگونجێت. لە داهاتوودا و بە پێشکەوتنی زیاتری ئەو تەکنۆلۆژیایە دەکرێت، لە پەیوەندی گوێ و تەنانەت کەپۆی کەسانی زیان پێگەیشتوو یان کەسانێک کە کێشەی زکماکیان بووە، بەهرە وەرگیرێت.

News Code 25351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =