بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، وەزارەتی دەرەوای ئەمریکا ڕایگەیاند: واشنتۆن بۆ ئەو زانیاریانەی ببێتە هۆی دەستگیری کوڕی ئۆسامە بن لادەن یەک ملیۆن دۆلار خەڵاتدەدات.
لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: حەمزە بن لادەن وەک سەرۆکی ئەلقاعیدە سەری هەڵدایە. ئەو لە ئاگوستی ۲۰۱٥ بەم لاوە لە لاینگرانی خۆی داوای کردووە هێرش بکەنە سەر ئەمریکا و لاینگرانی.
هەروەها هاتووە: کۆڕی بن لادەن بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوەی کوژرانی باوکی هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵی ۲۰۱۷ حەمزە بن لادەنی بە تیرۆریستی مەترسیدار وەسف کرد و گەماڕۆی خستە سەر هەموو داراییەکانی.
ئیمەن زەواهری ساڵی ۲۰۱٥ حەمزە بن لادەنی وەک ئەندامی فەرمی ئەلقاعیدە ناساند و دواتر کوڕەکەی بن لادەن داوای کرد هێرش بکرێتە سەر ئەمریکا.
شایانی باسە کە ساڵی ۲۰۱۱ بن لادەن لە پاکستان لە سەر دەستی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا کوژرا و تەرمەکەیشی فڕێدرایە دەریاوە.
Your Comment