بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەگەلی سووری بە وڵاتەکەیان لە رێگەی سنوورەکانی سووریا و لوبنانەوە درێژەی هەیە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە ٨٠٠ ئاوارەی سووری لە رێگەی سنوورەکانی سووریا و لوبنان گەڕانەتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.
سەرچاوەگەلی میدیایی ڕاشیانگەیاندووە کە ئەو ئاوارانە لە رێگەی ڕێڕەوگەکانی یابووس لە لوبنان و نوسەیب لە ئۆردۆن ئاودیوی سووریا بوونەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا زیاتر لە هەزاران کەس لە ئاوارەگەلی سووریا لە دوای پاککردنەوەی ناوچە نیشتەجێیەکان لە بندەستی تیرۆریستانی تەکفیری، گەڕانەتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.
Your Comment