به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: هه‌رجۆره لێکدانه‌وه‌یه‌ک له ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بێجگه له‌و شته‌ی له سه‌ر په‌یجی ئینیستاگرامی خۆی نووسیویه‌تی، هه‌ڵه‌یه و تاکوو ئێسته‌ش سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌م ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی قبوڵ نه‌کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: سوود بردنی بڕێک جه‌مسه‌ری سیاسیی له‌مه کارێکی زۆر ناشرینه، هه‌موو خواستی ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای کاره‌وه ئه‌وه بوو که پله‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕابگرێت و پشتیوانی له مافی خه‌ڵکی ئێران بکات. کورت کردنه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته گه‌ورانه بۆ بابه‌تێکی بچووک نادادپه‌روه‌رانه‌یه و دژی ئامانجه به‌رزه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی و ئه‌خلاق و به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێرانه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئه‌م هه‌واڵه‌ش دووره له ڕاستی که به‌رپرسانی دیکه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ستیان له کار کێشابێته‌وه. وه‌ک دوکتور زه‌ریفیش ئاماژه‌ی پێدا هه‌موو باڵوێزه‌کانی ئێران به هه‌موو توان و هێزیانه‌وه سه‌رقاڵی کاره‌کانی خۆیانن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له پاراستنی به‌ژوه‌ندییه‌کانی ئێران.
قاسمی له کۆتایدا وتی: دوکتور زه‌ریف له‌م ساڵانه‌دا هه‌موو توان و هزری خۆیی به کار هێناوه تاکوو پله‌ی ئێران له جیهان به‌رز بکاته‌وه و په‌ره به په‌یوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌کان، ناوچه‌ییه‌کان و جیهانییه‌کانی ئێران بدات، بێ گومان خه‌ڵکی هۆشار و ئاگاداری ئێران به باشی ڕێز له‌م هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانه ده‌گرن.
Your Comment