۲۰ بەرهەمی دەرهێنەرە کوردەکان چووەتە فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ چرکەیی ئێران

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: لە بەشکانی فیلمی بەڵگەیی، چیرۆکی و ئەنیمەیشن ۲۰ بەرهەمی سینەمایی هونەرمەندانی کورد بەشداری ۱۲مین خولی فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ چرکەییان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان، ئەمین مورادی وتی: لە بەشەکانی فیلمی بەڵگەیی، چیرۆکی و ئەنیمەیشن ۲۰ بەرهەمی سینەمایی هنەرمەندانی کورد بەشداری ۱۲مین خولی فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ چرکەیی کردووە. لەم ژمارەیە ۱٦ فیلمی بەرهەم هێنراوی حەوزەی هونەرییە.

ئەو زیادی کرد: پێنج فیلمی هاواری مەلیجگەکان لە دەرهێنانی جەمشید فەرەجوەند فەردا، گواستنەوە لە دەرهێنانی عومران کامیاب، لە ئامان لە دەرهێنانی فاتمە مەرزبان، تەناسۆخ لە دەرهێنانی سەید ڕەزا سەید فاتحی و سەرۆک لە دەرهێنانی ژیوار فەرەج زادە بەشداری بەشە سەرەکییەکانی فستیڤاڵەکەیان کردووە.

مورادی وتی: زیاترین فیلمی کوردی لە بەشی فیلمی چیرۆکیدا بەشداریان کردووە کە ژمارەیان بە ۱۰ ففلم دەگات.

ئەو ئاماژەی دا: زیاتر لە ۳ هەزار و ٦۰٦ فیلم لە سەرتانسەری کوردستان بەشداری فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ چرکەییان کردووە کە ۳۰۱ فیلمی بۆ کێبەرکێ هەڵبژێردراون و لەم ژمارەش ۲۰ فیلمی کوردی تێدایە.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: لە خولی ۱۱ی فستیڤاڵی ۱۰۰ چرکەیی ۳ فیلمی کوردی هەڵبژێردراوی سەرەکی هەیە کە لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستان بەرهەم هاتووە.

شایانی باسە کە فستیڤاڵی فیلمی ۱۰۰ چرکەیی کوردستان ٨ بۆ ۱۰ی خاکەلێوە لە تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 25157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =