به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، عەبدولکەریم موستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ڕێگەی عێراقەوە ڕێککەوتوون.
ئەو زیادی کرد: هێزەکانی ئەمریکا بە خاکی عێراقدا تێپەڕ دەبن. لە نێوان عێراق و ئەمریکا لەمبارەوە ڕێککەوتن هەیە و ئێمە پێکەوە هاوپەیمان و دۆستین. ئەوان بە زوویی لە سووریا دەکشێنەوە و بە خاکی عێرقدا بۆ کشانەوە تێپەڕ دەبن.
موستەفا جەختی کرد: ئەمریکا جەختی کردووە کە کشانەوە لە یەکی فێڤرییە زیاتر کات نابات. دەبێت هەموو شتەکان ئەنجام بێت و ئەمەش ئەو قسەیە ئەمریکا بە ئێمەی وتووە. هەر کات ئۆپراسێۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات و ناوچەی باغۆز تەواو بوو، کشانەوەکە دەست پێ دەکات.
Your Comment