مەرجەکانی فەڕەنسا بۆ وەرگرتنەوەی شارۆمەندانی داعشی

وەزیری دادی فەڕەنسا لە کاردانەوە بە هۆشداری ترامپ لە شیوەی وەرگرتنی هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە یۆرۆنیووز، نیکۆل بلووبە وەزیری دادی فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە لە کاردانەوە بە هۆشداری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە زەروورەتی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی داعشیی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، ڕایگەیاند: پاریس سەبارەت بە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی فەڕەنسیی ئەندامی داعش بە شێوەی "تایبەتی" دەجووڵێتەوە.

وەزیری دادی فەڕەنسا بە ئاماژە بە دۆخی ژێئۆپۆلیتیکیی نوێ لە پاش دەرچوونی ئەمریکا لە سووریا، وتی: فەڕەنسا بە فەرمانی دیتران ناجووڵیتەوە و سیاسەتی خۆی ناگۆڕێت و وەک ڕابردوو، کاتێک کە شەڕخوازان ڕێی گەڕانەوە بگەرنە بەر، ئەوسا دادگایی دەکرێن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر لە ٢ پەیامی تویتەریدا داوای لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی دیکەی کردبوو کە چارەیەک بدۆزنەوە بۆ ٨٠٠ هاووڵاتیی ئەندامی داعشیی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا کە لای هێزەکانی ئەمریکی یەخسیرن، دەنا ئەمریکا ناچارە ئازادیان بکات.

ناوبراو لە تویتێکی دیکەدا ئیدعای کردووە کە ئەمریکا نایەوێ شایەدی دزە کردنی داعشییەکان لە ئەورووپا بێت، چونکە پاش شکستیان یەکەمین شوێنێک کە ئەوان هەوڵ دەدەن بچن، ئەورووپایە. ئێستا نۆرەی دیترانە کە هەنگاوێ پێویست هەڵگرن و ئەو کارەی لە ئەستۆیانە ڕایپەڕێنن.

News Code 25103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =