ئۆپراسیۆنی دژه‌ داعش له‌ موسڵ به‌ڕێوه‌ چوو

هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێکی دژه‌ تیرۆر له‌ شاری موسڵ ۳ ئه‌ندامنی گرووپی تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، ئۆپراسیۆنه‌کانی دژه‌ داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق له‌م وڵاته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی نوێیان له‌ موسڵ ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م ئۆپراسیۆنه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان ۳ ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر کراون.

سوپای عێراق جه‌ختی کردووه‌ که‌ ئۆپراسیۆنه‌کان له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.

News Code 24990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =