بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی سێشەممە و لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و هونەرمەندان پیشانگای خۆشنووسی ڕەزا حاتەمیان و مەسعوود شاموحەمەدی لە چوارچێوەی تابلۆی سولس و نەستەعلیق تا چواری ڕەشەممە لە گالری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە لە ژێر ناوی " آن قلم" نمایشت دەدرێت.
لە ئەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان، بەرپرسی گشتی کاروباری ئابووری و دارایی پارێزگای کرماشان و کوردستان و کۆمەڵێک تر لە مامۆستایان و هونەرمەندانی بواری مۆسیقای کوردستان ئامادە بوون.
رەزا حاتەمیان لە هونەرمەندانی کوردستان لەدایک بوونی ١٣٥٣ی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستانە. ناوبراو خۆشنووسیی لە سەرەتاوە لە ژێر چاوەدێری مامۆستایان عەلی موحەمەدی و ئەحمەد عەبدولڕەزایی فێر بووە.
موسعوود شاموحەمەدی لەدایک بوونی ١٣٧٠ ی سنەیە کە لە خۆشنووسیی ژێر چاوەدێری مامۆستای توانای بواری خۆشنووسی کوردستان و ئێران مامۆستا فاتح عزەت پوور و مامۆستا سەعید قادری و مامۆستا میر حەیدەر مووسەوی فێر بووە و مۆڵەتی زۆر باشی وەرگرتووە.
لە ئەو پیشانگا ئاسەواری گەورەکانی شێعر و وءژەی فارسی و کوردی لە ٢٠ تابلۆی خۆشنووسی بە خەتی سولس و ٢٠ تابلۆ بە خەتی نەستەعلیق نمایشت دراوە.
Your Comment