به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، وه‌لید موعیلم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا که سه‌ردانی تارانی کردووه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
له‌م دیداره‌دا زه‌ریف وتی: زایۆنییه‌کان خۆیان دانیان به‌وه‌دا ناوه که پشتیوانی له تیرۆرسیتانی ناو خاکی سووریا ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دا که ئه‌وان دژی پاوه‌جێی و ئارامی سووریا‌ن.
جه‌ختیشی کرده‌وه که پێویسته وڵاتانی ناوچه‌که بۆ به‌ره‌نگاریی تیرۆریزم هه‌ڤگری و هاوکاری و یه‌کگرتووییان ببێت.
زه‌ریف به ئاماژه به سه‌فه‌ری سه‌رکه‌وتوانه‌ی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا، ئاماده‌ی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان بۆ هاوکاری ئابووری له‌گه‌ڵ سووریا بۆ بنیات نانه‌وه‌ی سووریای ڕاگه‌یاند.
کۆبوونه‌ی داهاتووی سه‌رکرده‌کانی ئێران ، ڕووسیا و تورکیا له سوچی ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی گفتوگۆکانی دوو زه‌ریف و موعه‌لیم بوو.
Your Comment