بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەفشین خۆش گوار ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کرد: سی و شەشەمین خولی کێبڕکێیە پاڵەوانییەکانی خوێندکارانی ئێران لە شآری قوم و بە ئامادە بوونی ١٦ پارێزگا بەڕێوە چوو کە یانەی خوێندکارانی ئاستی ناوەندی یەکەمی پارێزگای کوردستنا بە وەدەست هێنانی ١٢ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ بە گشتی میدالیای پاڵەوانیان دەست خست.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ئو کێبڕکێیانە موحسن دلکی و ئەهوورا شەریف پووریان لە یاریی مێڵ و چەرخی چەمەنی دوو میدالیای زێڕیان لە مل کرد، درێژەی دا:: کارزان خودا مورادی، ئەهوورا شەریف پووریان، موبین بالوەند و ئەمیر کەریمی لە بوارە جیاوازەکانیش پلەی دووهەمیان دەست خست.
ناوبراو وتیشی: ئەمیر کەریمی لە سەنگ میدالیای بڕۆنزی وەدەست هێنا و نیما ئەڵڵا وەیسی، مەتین موردا کەریمی، سینا نەسیری، ماردین ئیبراهیمی و ئارتین زەندیش لە بوارە جیاوازەکان پلەی چوارەمیان دەست خست.
خوشگوار وتیشی: یانەی کوردستان بە ڕاهێنەری حەسەن شەرێعەتی و سۆران ئەڵڵا مورادی پلەی یەکەمیان وەدەست هێنا.
Your Comment