بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە میانەی سەفەری بۆ ئەمریکا دوای گفتوگۆیەکی کورت لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، بە هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێسی ڕاگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڵێنی پێ داوە کە وەک پێشتر پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا دەکات.
ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند: ئەمریکا بە دوای ڕێککەوتن لە گەڵ تورکیا سەبارەت بە چۆنیەتیی ئیدارەی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریای ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە کوردە ئەمریکا تەرکیزی خستۆتە سەر هێورکردنەوەی تورکیا تا کاتی گەیشتن بە سازانێک بۆ مانەوەی هێزە کوردەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵیان.
شایانی باسە، ئەمڕۆ ئیلهام ئەحمەد بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هێزە کوردەکانی سووریا لە دوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا، سەردانی واشنتۆنی کردبوو.
Your Comment