به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ناوچه‌ی باشووری فیلیپین ئه‌مڕۆ ڕیفراندۆمێک بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون له‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌م ڕیفراندۆمه له ناوچه‌ی میندانائۆ به‌ڕێوه ده‌چێت که نزیک به ۲ ملیۆن و ۸۰۰ هه‌زار موسوڵمانی هه‌یه و ئه‌مه‌ش کۆتایی به ده‌یان ساڵ شه‌ڕی جیابوونه‌وه دێنێت له‌م ناوچه‌یه.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت که خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌نگ به ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی بانگ سامۆرۆ بده‌ن.
جێگێهی ئاماژه‌یه که شه‌ڕی زیاتر له ۴۰ ساڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بووه‌ته هۆی کوژرانی زیاتر له ۱۲۰ هه‌زار که‌س له فیلیپین.
دوای سه‌ربه‌خۆ بوون، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌رده‌وام کۆنترۆڵی سه‌ربازی و بودجه‌ی ناوچه‌که‌ی له به‌رده‌ست ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتیش له ساڵی ۲۰۲۲ ڕاده‌ستی گرووپه سه‌ربه‌خۆ خوازه‌که‌ی فیلیپین ده‌کرێت.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی فیلیپین له‌م ڕیفراندۆمه پشتیوانی ده‌کات و ڕۆدریگۆ دۆترته، سه‌رۆک کۆماری فیلیپین به خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی وتووه که ده‌نگی ئه‌رێنی به‌م ڕیفراندۆمه بده‌ن.
Your Comment