به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی هێزی سووریای دیموکرات وتی: فەرماندە ئەمریکییەکان شەرمەزاییان ڕاگەیاندووە لەوەی کە دۆناڵد ترامپ بڕیاری کشانەوەی هێزە ئەمریکاییکەکانی لە سووریا داوه.
ئهو جهختی کرد: ئهم پەیمانشکێنییەی ئەمریکا دەرحەق بە کورد زیان لە ئیعتیباری ئەو وڵاتە دەدەات. بهڵام ئهوهی ئێمه به باشی دهزانین ئهوهیه که ئهوه بڕیاری ترامپه، سهرۆکی ئهمریکا و بڕیارهکهش بهوان ناگۆڕدرێت.
فەرماندەی گشتی هێزی سووریای دیموکرات ئاماژهی دا: ئەمریکا و کوردی سووریا شەڕێکی هاوبەشیان دەکرد بەڵام واشنتۆن هاوڕێی نیوەڕێ بوو.
مەزڵووم کۆبانی زیادی کرد: ۶۵ هەزار هێزی سووریای دیموکرات لە ژێر فەرمانی ئەودان و لە شەڕی داعشدا ۶۵۰۰ کەس لەو هێزانە گیانی خۆیانیان لە دەست داوە. ئێستاش ئەو بڕیارەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا سووکایەتی کردنە بە کورد و هەر ئەوەش متمانە و ئیعتیباری ئەمریکا دەڕووخێنێت.
بۆچوونی ئێوە