ئه‌مریکا مانگیلەیه‌کی سیخوڕی نارده‌ گه‌ردوون

ڕۆژی ڕابردوو مانگیلەی " دڵتا ٤ هوی" مانگیلەی سیخوڕی ئەمریکا نێردرایە خەلگەی زەوی. هاویشتنی ئەو مانگیلە لە ساڵێ ڕابردووەوە تا ئێستا چەندین جار بە هۆکاری جیاوازەوە دوا خرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، مووشەکی Delta4 Heavy بە بەرزایی ٧١ مەتر، مانگیلەی سیخوڕی ئەمریکا لە بنکەی "وندر برگ" لە کالیفۆڕنیای بردە خولگەی زەوی.

ئەو مانگیلە هی National Reconaissance Office   کە بەرپرسایەتی مانگیلە سیخوڕیە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ئەستۆدایە. ٤ خولەک پاش هاویشتن بۆستۆری دەرەکیی مووشەک لێی جودا بووەوە و پاش ئەوەش بۆستۆری بەشی یەکەمی مووشەکەکە جودا بووەوە. بە هۆکاری نهێنی بوونی باری مووشەکەکە، کۆمپانیای United Launch Alliance ڤیدیۆی هاویشتنەکەیی دەستبەجێ بڵاو نەکردەوە. هەروەها وردەکانی ئەو کارە که NROL-71 ناویەتی، دەرنەخراوە.

هاویشتنی ئەو مانگیلە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا چەند جار و بە هۆکاری جیاوازەوە دوا خرابوو.

News Code 24462

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =