بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غوڵامڕەزار هومایون فەڕ سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی ۹۷ی هەتاوی وتی: له ۹ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ زیاتر له ۱۱۰ که‌س به هۆی ڕووداوی جۆراجۆروه گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.
وتیشی: له‌م ژماره‌یه ۹ که‌س به هۆی خواردنی کحولیات، ۲۴ که‌س به هۆی کێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ۱۲ که‌س به هۆی کار کردن و ۱۷ که‌سیش به هۆی مه‌له کردنه‌وه کوژراون.
سەرۆکی پزشکی دادوه‌ریی کوردستان وتی: له‌م نێوانه ۶ که‌س به هۆی گاز گرتن، ۱۲ که‌س به هۆی ته‌زووی کاره‌با، ۷ که‌س به هۆی سووتان، ۲۳ که‌س به هۆی که‌وتنه خواره‌وه له بیناکان گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.
هومایون فه‌ڕ ئاماژه‌ی دا: له‌م ۹ مانگه هه‌شت هه‌زار و ۸۲۹ که‌س بۆ کاری پشکنین سه‌ردانی پزشکی دادوه‌رییان کردووه. که شه‌ش هه‌زار و ۵۴۰ که‌سیان پیاو بوون و ۲۸۹ که‌سیشیان ژن بوون.
ئه‌م به‌رپرسه کورده هه‌روه‌ها وتی: له‌م ۹ مانگه ۲۷۵ که‌س به هۆی ڕووداوه‌کانی سه‌ر کار بۆ پشکنینی پزشکی سه‌ردانی ئه‌م ناوه‌نده‌یان کردووه که ۲۶۸ که‌سیان پیاو بوون و ۷ که‌سیشیان ژن بوون.
Your Comment