بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یۆرۆنیوز لە میانەی ڕاپۆرتێکدا نووسی، لە حاڵێکدا که ئەمریکا لە سووریا دەکشێتەوە، جەختی دووبارەی ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ مانەوە لە سووریا، ئەم پرسیارە دەخاتە بەردەست کە ئامانجی سەرەکی فەڕەنسا لە مانەوە لە سووریا چییە.
تورکیا دژی سەرەکی مانەوەی فەڕەنسایە و مهولۆد چاوش ئۆغڵو ڕایگەیاند کە مانەوەی پاریس لە سووریا لە سوودی ئەم وڵاتە نییە.
فەڕەنسا هەر لەکاتی دەست پێ کردنی ناڕەزایەتییەکان یەکەم وڵات بوو کە دڵی بە ڕۆیشتنی بشار ئەسەد خۆش کردبوو. ئەگەرچی ڕۆشنبیرانی فەڕەنساش و هەموو حزبەکانی ئەم وڵاتە دژی بەشار ئەسەد بوون، بەڵام دوای گۆڕانکاری لە شەڕی ناوخۆی سووریا و سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان بەشێکی کەم لە جەمسەری ڕاست و چەپی ڕادیکاڵی ئەم وڵاتە دژایەتی ڕووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان کرد.
بە تایبەت دوای ئەزمونی ڕوخانی دەسەڵاتی قەزافی لە لیبیا کە بووە هۆی ئاژاوە و سەرهەڵدانی گووپە تیرۆریستییەکان لەم وڵاتە ئەم ڕوانگەیە لە فەڕەنسا زیاتر پەرەی سەند. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە فەڕەنسا زیاتر پشتیوانی لە هێزە کوردییەکان بکات کە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان بوون.
هەژموونی فەڕەنسا لە ڕوژهەڵاتی ناڤین زۆر کەمتر لە حوکمی فەڕەنسا لە ئەفریقا بووە، دوای سایس پیکۆ لوبنانژو سووریا چووە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێڕی فەڕەنسا. لە میانە شەڕی جەنگی جیهانی دووهەم و هێرشی هیتلر بۆ سەر فەڕەنسا، پاریس کۆنترۆڵی لوبنان و سووریای لە دەست چوو.
ئەگەرچی فەرەنسا بە پشتیوانی کردن لە دروست بوونی دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین و ئیسڕائیل یان دژایەتی کردن لەگەڵ هێرش بۆ سەر سەدام هەوڵی داوە سیاسەتی سەربەخۆی نیشان بدات. بەڵام بە گشتی فەڕەنسا ڕۆڵی زۆری لە ناوچەکە نەبوو، ئێستە لە دوای ئەوەیە بە مانەوە لە سووریا پەرە بە هەژموونی فەڕەنسا بدات.
له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۴ه به‌ملاوه حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا تێگه‌یشت که زۆربه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێکهاتووه له گرووپه تووندڕه‌وه تیرۆریستییه‌کان و ئه‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسای زیاتر له لای هێزه کوردییه‌کان شکانده‌وه.
به تایبه‌ت دوای هێرشه خوێناوییه‌کانی داعش له پاریس و شاره‌کانی دیکه‌ی فه‌ڕه‌نسا، خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر هه‌ستیان به‌وه ده‌کرد که پێویستیان به هاوپه‌یمانێکی باش و سه‌قامگیر هه‌یه و له سووریاش ته‌نیا کورده‌کان ده‌یتوانی هاوپه‌یمانی باشی ئه‌وان بن. به تایبه‌ت ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌وانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر داوای هاوکاری له‌گه‌ڵ کوردیان ده‌کرد.
به تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا له سه‌ر ئه‌م باوه‌ره بوو که وشک کردن و له ناو بردنی گرووپی تیرۆریستی داعش له سووریا ده‌توانێت ببێته هۆی له‌ناوچوونی لاینگرانی ئه‌م گرووپه‌ش له ئه‌ورووپا.
له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌ڕه‌نسا له هه‌ر دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه له دوای ئه‌وه بووه که بیسه‌ڵمێنێت سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی له به‌رانبه‌ر واشنتۆن هه‌یه و ئه‌مه‌ش له زۆر شوێندا فه‌ڕه‌نسییه‌کان له دوای ئه‌وه بوون بیسه‌ڵمێنن.
دوای سه‌رکه‌وتنی دۆناڵد ترامپ له ئه‌مریکا و دژایه‌تی کردنی زۆربه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گوێ نه‌دان به هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپاییه‌کانی، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی فه‌ڕه‌نسا زیاتر ڕه‌نگی دایه‌وه و پاریس هه‌وڵی دا سیاسه‌تی خۆی له واشنتۆن جیا بکاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا باڵوێزخانه‌که‌ی بۆ شاری قودس گواستووه‌ته‌وه به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا پێداگیره له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی دوو وڵات.
هه‌روه‌ها دوای ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، فه‌ڕه‌نسا چه‌ندین جار جه‌ختی کردووه که ئه‌م بڕیاره‌ی دۆناڵد ترامپ هه‌ڵه‌یه و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشییه‌کان و پاریس به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی کردنی هێزه کوردییه‌کان. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا بۆ ساڵانێکی زۆر بکه‌وێته دژایه‌تی پاریس، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسییه‌کان دڵنیا ده‌کاته‌وه که هاوپه‌یمانێکی زۆر باشیان له ناوچه‌که هه‌یه، وه‌ک دیاره فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت بیسه‌ڵمێنێت که وه‌ک ڕووسیا و ئێران ئاماده نییه پشتی هاوپه‌یمانه‌کانی خاڵی بکات.
Your Comment