بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە پاش ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا لە گەڵ ڕەخنەی زۆر بەرەوڕوو بووەوە، پێشنیاری کردووە ناوچەیەکی ئارام بەقووڵایی ٣٢ کیلۆمتر لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کورد پێک بێت. بەڵام شرۆڤەی تورکیا لە ئەو پێشنیارە ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا لە ئەو قووڵاییە لە خاکی سووریا هەبن. ئەو پرسە بە واتای کۆنترۆڵی شارە کورد نشینەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوەیە.
بەدران چیا کورد، لە بەرپرسە باڵاکانی کوردی سووریا لەم ابرەوە بە هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرسی وتووە ئامانج لە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا داگیر کردنی ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن تورکیاوە بە بیانوویەکی ترە.
بدەران چیا کورد جەختی کرد کە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ناوچە کوردنشینەکان بەس کاتێک ناوچەی ئارام قبووڵ دەکەن کە لە ژێر جاوەدێری نەتەوە یەکگرتووەکان بێت و هێزە نێودەوڵەتییەکان چاوەدێریان هەبێت و هیزەکانی تورکیا لەوێ نەبن.
Your Comment