به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، مهسعوود بارزانی پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ سێ شهمه ۲۵ی بهفرانبار، لە سەلاحەددین پێشوازی لە ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد.
له دیدارهكهدا وهزیری دهرهوهی فهڕهنسا وێڕای ئاماژەدان بە كەشوهەوای نوێ لە عێراق و ناوچەكە، پێزانینی بۆ قەربانیدانی گەلی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هەبوو.
جەختیشی لەوە كردەوە كە لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیری و دەرنەكەوتنەی تیرۆر لە عێراق پێویستە ڕێز لە پێكهاتەكانی دەوڵەتی عێراق و بە تایبەت ڕێز لە هەرێمی كوردستان و پێگە و كاریگەرییەكەی بگیرێت.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕاشیگەیاند كە وڵاتەكەی پشتیوانی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە و هاوكاریی سیاسی و سەربازی و پەیوەندییە فەرهەنگی و ئابوورییەكانی لەگەڵ كوردستان پەرە پێدەدات و خوازیاری ئەوەیشە كە لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەشدار بێت.
لە بەرانبەردا بارزانی لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەڕەنساوه ڕایگەیاند كە خۆشحاڵە بەو پەیوەندییانە و هیچ سنوورێك بۆ دۆستایەتی و پەیوەندیی لەنێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسادا نییە.
پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە كەشوهەوایەكی نوێ و متمانە و بارودۆخێكی ئەرێنی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەی خواست كە ئەو گرفتانەی كە لەنێوان هەردوولا ماوەن لەڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەییشتنهوه چارەسەر بكرێت.
هەروەها ئاماژەیشی بەوەدا كە ڕاستە داعش لەڕووی سەربازی تێكشكاوە بەڵام پێویستە ئەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش نەمێنن بۆ ئەوەی جارێكی تر داعش سەرهەڵنەداتەوە.
لەبارەی چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا هەردوولا نیگەرانییەكانی خۆیان نیشاندا و ئەوەیان دووپات كردەوە كە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو سووریا نابێ ببێتە هۆی ئەوەی گەلی كورد و هاووڵاتیانی كورد لە سووریا باجەكەی بدەن. پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا و چارەكردنی گرفتەكان بارزانی بۆچوون و پێشنیارەكانی خۆی بۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خستەڕوو.
Your Comment