AP ١٣٩٧ بەفرانبار ٢٤ ١٨:٢٩

کارناسێکی ئەمنیی عێراق:

شەڕی بانگەشەیی ئەمریکا لە دژی عێراقییەکان دەستیپێکردووە

شەڕی بانگەشەیی ئەمریکا لە دژی عێراقییەکان دەستیپێکردووە

کارناسێکی ئەمنیی عێراق وتی: ئەمریکا لە ئێستادا بۆ کاریگەری دانان لە سەر ورەی عێراقییەکان، شەڕێکی دەروونی و بانگەشەیی بەربڵاوی لە ناوخۆی عێراق دەست پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاشم کەندی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" وتیشی: ئەمریکا لە دوای شکستی لە هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی، ڕووی لە شەڕێکی دەروونی و بانگەشەیی بەربڵاو لە ناوخۆی عێراق ناوە کە کاریگەری لە سەر ورەی عێراقییەکان دادەنێت.

کەندی بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی ئەمریکی هەڕەشەگەلی تیرۆریستیان کردۆتە بیانۆ بۆ پاساودانی مانەوەیان لە عێراق، ڕایگەیاند: واشنتۆن لە بەرامبەر هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا شکستی هێناوە و بە ناچار هێزەکانی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنباری عێراق جێگر کردووە.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد کە هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق توانای بزاندنی ئەمریکایان هەیە و لەو ڕووەوە واشنتۆن پەنای بردۆتە بەر شەڕی دەروونی و بانگەشەیی لە دژی عێراقییەکان.

News ID 24327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha