ئاڵوگۆڕکردنی زیندانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر بە ئاماژە بە ئالوگۆڕکردنی زیندانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، لە گواسترانەوەی ئێرانییە زیندانی کراوەکانی ناو هەرێمی کوردستان بۆ وڵات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورتەزا عەبادی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هاوبەشی و دراوسێتیی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاتوچۆی گەشتیارانە، زیارەتی، دەرمانی، سەردان خزم و کەس و کار و پیشەیی هەزاران کەسیی خەڵکی دوو وڵات لە رۆژدا، ڕایگەیاند: لەو هاتوچۆیە هەندێک لە موسافیران ئاگاداری یاساکانی وڵاتی بەرامبەر نین و لەو ڕووەوە نزیکەی ١٠٠ هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆکاری جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان دەستگیر و زیندانی کراون.

سەرکۆنسولی ئێران بە ئاماژە بە تاوانەکانی هاوپەیوەند بە مادەی هۆشبەری، ڕوونی کردەوە: یاساگەلی عێراق بۆ تاوانبارانی هاوپەیوەند بە مادەی هۆشبەری و تەنانەت هەڵگرتنی ئەو مادەیە یان دەرمانە کودوئینەکان کە لە لایەن پزیشکانەوە بۆ  خۆسڕینەوە لە تووشبوون بەو مادەیە دەرکراوە، زۆر قورسە و سزای قورسی بە دواوەیە. هەر بۆیە پێویستە جگە لە موسافیران، دەبێ بنکە هاوپەیوەندەکان بە ڕێڕەوگەلی سنووری وردبینانەتر لەوبارەیە بجوڵێنەوە.

عەبادی سەبارەت بە ژمارە و کاتی شیمانەیی گواستنەوەی زندانییەکان وتی: گواستنەوەی زیندانییەکان بۆ وڵات، پڕۆسەیەکی تایبەتی هەیە کە تا ڕادەیەک کاتبەرە و ڕوون نییە کە لە قۆناغی کۆتایی چەند زیندانی دەگوازرێنەوە، بۆ وێنە ڕەزامەندیی زیندانی بۆ گواسترانەوەی ئێران لە مەرجەکانی گواستنەوەیە.

ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵی دوو لایەنە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو پلانە کرد و وتیشی: پرسی گواسترانەوەی زیندانیان بۆ ناوخۆی وڵات هەر لە زووەوە پلانی بۆ داڕێژراوە و لە مانگی ڕابردوودا ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەوبارەیە مسۆگەر کراوە و بە ناوەندەکان ڕاگەیێندراوە.

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر سەبارەت بە حوکمی زیندانیان لە کاتی گواسترانەوە بۆ ئێران، ڕوونی کردەوە: ئەو حوکمانە لە لایەن دادوەرانی خۆجێیەوە دەرکراوە و حوکمێکی یەکلا کراوەن، بەو پێیە زیندانییەکان پێویستە پاشماوەی حوکمەکەیان لە زیندانە ناوخۆییەکاندا تێپەڕێنن.  

عەبادی بە ئاماژە بە نزیک خستنەوەی زیندانیگەلی هەر دوولا لە بنەماڵەکانیان و هەڵبەستنەوەی پردی پەیوەندیی سۆزدارانە لە نێوان بنەماڵەکاندا و کەم کردنەوەی تێچووگەلی مادی و کۆمەڵایەتی وەک ئامانجی سەرەکیی ئەو کارە، ڕایگەیاند: ئێران لە ماوەی ٢ – ٣ ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٣٠ کەس لە کوردە زیندانییەکانی عێراقی ئازاد و ڕادەستی دەوڵەتی هەرێم کردووە، هەتا پاشماوەی زیندانییەکەیان لە وڵاتی خۆیاندا تێپەڕێنن. ئەگەرچی دادگەکانی ئێرانی بە تاوانبارانی بیانی زیاتر حوکمی دەرکران لە ئێران دەدات و بەو پێیە ڕێژەی زیندانیانی بیانی لە ئێراندا کەمن.

News Code 24318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =