کاردانەوەی مێدیایەکی ئیسرائیلی بە تووییتی وەزیری دەرەوەی ئێران

میدیایەکی ئیسرائیلی بە پەیامی نوێی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کاری سەیری ئەمریکا و ئیسرائیل کاردانەوەی نواند.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جرزوالیم پۆست لە کاردانەوە بە پەیامی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە توویتێکدا نووسی: زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە شێوەی گاڵتە داوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە گۆی زەوی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە یۆنسکۆ، لە پەیامێکدا نووسی: پاش بەرجام، نەفتا(ڕێککەوتی بازرگانی ئەمریکای باکوور)، پەیمانی بازرگانی ئۆقیانووسی ئارام و ڕێککەوتی کەش و هەوایی پاریس و ...، ڕژێمی ترامپ و ئیسرائیل ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی لە یۆنێسکۆ چوونە دەرەوە. ئایا شتێکی تر ماوە ترامپ و ئیسرائیل لێی بچنە دەرەوە؟! پێدەچێت هەر دووکیان پێکەوە لە گۆی زەوی؟

بەستێنی چوونە دەرەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا دەگەرێتەوە بۆ ٢٠١١. لە ئەو ساڵەدا یۆنێسکۆ وەکوو تەنیا ڕێکخراوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، فەلەستینی وەکوو ئەندامی تەواوی خۆی کردە ئەندام.

دەوڵەتی ئۆباما، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، هەر بەو بۆنەو پێدانی یارمەتی ساڵانەی خۆی بە ئەو ڕێکخراوە جیهانییە کە نزیک بە ٢٢ لە سەدی تەواوی بوودجەی ئەو ڕێکخراوە بوو، راگرت.

پێوەندی دیپلۆماتیکی ئیسرائیل لە گەڵ یۆنێسکۆ لە ساڵی ٢٠١٦ ڕەش تر بووەوە. لە ئەو ساڵەدا یۆنسکۆ بڕیارنامەگەلێکی دەر کرد کە بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەوەیان لە بەرچاو نەگرتنی پێوەندی جوولەک لە گەڵ شوێنە پیرۆزەکان لە بەیتولموقەدەس دەزانی.

لە یەکێک لە بڕیارنامەکانی دا ئاماژە کراوەتە سەر حەرەمی شەریف بە ناوەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و ناوی عێبرییەکەی پاک کرابووەوە. هەر ئەو کاتە نتانیاهۆ لەم بارەوە وتی: ئەو پاگەندە کە ئیسرائیل پێوەندیەکی لە گەڵ حەرەمی شەریفدا نییە، وەکوو ئەوەیە کە بڵێی چین پێوەندیەکی بە دیواری چین یان مسر پێوەندیەکی بە ئەهرامەوە نییە.

بەڵام یۆنسکۆ لە کاری دواییدا وەکوو داگیرکارێک ئاماژەی کردووەتە سەر ئیسرائیل و کارەکانی ئەو وڵاتەی لە فەلەستین بردووەتە ژێر پرسیارەوە.

یۆنسکۆ هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ بڕیارنامەیەکی تری پەسەند کرد کە دیسان بووە هۆی نیگەرانی ئیسرائیل. ئەو رێکخراوەی جیهانییە بەشی کۆنی شاری خەلیل لە لای ڕۆژاوایی ڕۆخانەی ئۆردۆن و گۆڕی حەزرەتی ئیبراهیم(د.خ) کە باپیری سەرەکی ئایینەکانی جوولەک، مەسێحیەت و ئیسلام دێتە ئەژمار، وەکوو میراتێکی جیهانی پڕبایەخی و بەس فەلەستینی ڕاگەیاند.

News Code 24054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =