شەڕی دژی داعش لە سووریا دەبێ بگاتە کۆتایی

وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند: بەر لە دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا، دەبێ شەڕی دژ بە داعش بگاتە ئەنجامی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، فلۆڕانس بارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەمڕۆ سێ شەممە و لە میانەی سەردانی لە بنکەی ئاسمانیی ئێچ ٥ی ئۆردۆن لای سەربازانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: بەر لە دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا، دەبێ شەڕی دژ بە داعش بگاتە ئەنجامی خۆی.

وەزیری بەرگریی فەڕەنسا بە بێ ئاماژە بە یارمەتییە دیار و شاراوەکانی رۆژئاوا بە وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆریزم لە رۆژهەڵاتی ناڤین، ڕاشیگەیاند: بەر لە ساڵی ٢٠١٤ بڕیار بوو بۆ شەڕی دژی داعش بێینە سووریا؛ ئێستاش ڕاسپاردەکەمان نەگۆڕاوە! ئێمە ئەرکێمان پێ سپێردراوە و دەبێ بە ئەنجامی بگەیێنین. فەڕەنسا درێژە بە شەڕی دژی تیرۆریستان دەدات و لە بەیانییەوە بۆ کۆتایی ڕاسپاردەکەی پشت بە ئێوە دەبەستێت.

بارلی هێرشی خوێنینی داعش لە ٢٠١٥ی لە فەڕەنسا بیر هێنایەوە و جەختی کرد: بڕیاری دەرچوونی ئارامی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بە واتای چەند حەوتە نییە و چۆنیەتی و شێوەی دەرچوونی ئەو هێزانە لە لێکدانەوەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ماوەیەک لەوە پێش بە دەرکردنی فەرمانێکی چاوەروان نەکراو ڕایگەیاند کە دەیەوێ هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بباتە دەرێ.

News Code 24029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =