هەڵوەشانەوەی بڕیارێکی بەعس سەبارەت بە کوردە فەیلییەکان

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەکی ئاراستەی لیژنەی یاسایی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی سەردەمی ڕژێمی بەعس سەبارەت بە کوردە فەیلییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە ئیمزای پەرلەمانتار ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی قەوارەی "سەنەدی نیشتمانی" و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی لەسەرە، ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، کە تایبەتە بە دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵی کوردە فەیلییەکانی مەندەلی.

داواکەش لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانەوە ئیمزا کراوە و ئاراستەی لیژنەی یاسایی کردووە بە مەبەستی دەرکردنی یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی پێشوو.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، ئەحمەدی ئەسەدی داوایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە ٦١٧ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ساڵی ١٩٨١، تایبەت بە ڕاگواستنی کوردانی فەیلی و دەستبەسەراگرتنی زەوی و موڵک و ماڵیان لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، بۆیە پێویستە لەسەر پەرلەمانی عێراق دەنگبدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە و گێڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی کوردانی فەیلی.

لە سەرەتای ساڵی هەشتاکاندا و دوای ساڵێک لە دەستپێکردنی جەنگی عێراق - ئێران، حکومەتی ئەوکاتی عێراق بڕیاریدا بە دەرکردنی کوردانی فەیلی و ڕاگواستنیان لە ناوچەکانی مەندەلی و بەدرە و جەسان و دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵیان.

News Code 23905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =