ئامادەی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتین

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی شیمانەیی لە رۆژهەڵاتی فوراتی سووریا بە ئەنجام گەیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حورییەت، هولۆسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ سێ‌شەممە لە لێدوانێکدا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: ئامادەکاریی پێویست بۆ بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی شیمانەیی لە رۆژهەڵاتی فوراتی سووریا بە مەبەستی پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە لە بندەستی هێزەکانی پەکەکە بە ئەنجام گەیشتووە.

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند: لەوبارەیەوە پلانی هەموو هەنگاوێک داڕیژراوە و بە پێی نەخشە و پلان دەچینە پێش.

هولۆسی ئاکار لەبارەی نەخشەڕیی مەنبەج ڕوونی کردەوە: دانوستانی بەربڵاو و گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی سەربازیی تورکیا و ئەمریکا لەو بوارەدا درێژەی هەیە و لە رۆژانی داهاتوو لە گەڵ ئەمریکییەکان کۆ دەبینەوە. نەخشەڕێی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی بڕیارە دەرکراوەکان لە باڵاترین ئاستدا دادەڕێژرێت.

ناوبراو هەروەها لە وەڵامی پرسیار لە چۆنیەتی ڕادەست کرانی سیستەمی مووشەکیی S-۴۰۰ لە لایەن ڕووسیاوە، وتی: ئەو ڕەوتە بە پێی نەخشە و پلانی پێشتر لە جێبەجێ بوون دایە.

News Code 23875

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha