بوونی ئەمریکا لە سووریا هەر لە سەرەتاوە ناڕەوا بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا وتی: بوونی ئەمریکا لە سووریا هەر لە سەرەتاشەوە نامەشروع بووە و هێشتاش زووە بڵێن کە ئامانجی ئەمریکا لەم کشانەوەیە چی بووە.

وتیشی: ئێمە ئاگاداری خواستەکانی ئەمریکا نین، ئەمریکا براکانی ئێوە و خەڵکی ناوچەکە بەتایزەت کوردیان کردە قوربانی خۆیان. پێچەوانەی ئەوەی وتیان ئەوان کوردەکانیان کردە ئامانجی سیاسی.

ئەو جەختی کرد: کێشەی ناوچەکە یەکەم ئەوەیە لامان وابێت ئەمنیەت دەتوانین بکڕین، دووهەم بڕێک لایان وایە بە نائەمن کردنی وڵاتانی دیکە خۆیان ئەمنیت بە دەست دێنن. بۆ نموونە سعوودییە خۆی وتی ۷٥ ملیار دۆڵای بە سەدام دا تاکوو دژی ئێران شەڕ بکات، ئایا ئەمنییەتیان بە دەست هێنا، نەخێر سەدام هەر بەو پارەیە هێرشی کردە سەر کوەیت و عەرەبستان. لە ئێستاشدا هەر وایە لایان وایە بە پارە دان بە ئەمریکا دەتوانن ئەمنیەت بکڕن.

زەریف سەبارەت بە پاگەندەی ئەمریکا کە داعش شکستی خواردووە وتی: کەی ئەمریکا شەڕی داعشی کردووە کە ئێستە ئەم قسەیە بکات ئەوە خەڵکی عێراق و سووریا بوون کە شەڕی داعشیان کرد و  شکستیان دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا ئاماژەی دا: تورکیا دەبێت هەرکارێک دەیکات بە مۆڵەتی دەمیشق بێت. ئێمە ئامادەین یارمەتی تورکیا بدەین تاکوو نیگەرانییەکانیان لە ڕێگەی دەمیشقەوە چارەسەر بکەین. 

ئەو سەبارەت بە بەرجام وتی: ئێران تاکوو ئێستە پێبەند بووە بە بەرجام، ئەورووپا زۆر خاوەلە جێبەجێ کردنی بەڵێنکانی ئەوان بەرجام بە باش دەزانن و سوودیشی لێ دەبەن بەڵام ناکرێت بێ ئەوەی قولت تەڕ بێت لە ئاو بدەی. ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی ئەرێنی ئەورووپاین لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە.

زەریف سەبارەت بە دانوستانی یەمەنییەکان لە سوئید وتی: ئێران یارمەتی بەڕێوە چوونی دانوستانەکەی دا و ئەورووپاش سپاسی یارمەتییەکەی ئێمەی کرد. ئێمە وەک سووریاش لە سەر ئەم بڕوایەین کە یەمەن بە ڕێکاری سیاسی قەیرانەکەی چارەسەر دەبێت.

News Code 23859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha