AP ١٣٩٧ بەفرانبار ١ ٠٩:١٤

سەرەڕای ڕاگەیاندنی کشانەوە؛

ئەمریکا سەرقاڵی دروست کردنی بنکەی سەربازی نوێ لە سووریایە

ئەمریکا سەرقاڵی دروست کردنی بنکەی سەربازی نوێ لە سووریایە

چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە دەیان لۆری لە سووتەمەنی فڕۆکە، چەک و ئامێری سەربازی بەرەوە بنکەی سەربازی دژە داعش لە سووریا نێردراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە دەیان لۆری لە سووتەمەنی فڕۆکە، چەک و ئامێری سەربازی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەوە بنکەی سەربازی دژە داعش لە سووریا نێردراون.

ئەم ناوەندە زیادی کرد: هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش سەرەڕای ڕاگەیاندنی کشانەوە لە سووریا سەرقاڵی دروست کردنی بنکەی سەربازی نوێیە.

ئەم بنکە سەربازییە لە ناوچەی هەژین دایە کە دەورووبەرەکەی هێشتا لە ژێر دەستی تیرۆریستەکانی داعش دایە. هەروەها هێزە کوردییەکانی سووریاش لەم ناوچەیەن.

لە لایەکی دیکەوە چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا لە ۱۷ی دیسامبەر ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ۱٥۰ لۆری دیکە چەک و تەقەمەنیان بۆ بنکە سەربازییەکان لە باکووری سووریا گواستووەتەوە.

News ID 23783

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha