ئەوەى لە عەفرین بەسەر ئێمەدا بارێنرا بۆمبەکانى ناتۆ بوون

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى بزووتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکرات (تەڤدەم) ڕایگەیاند: "ئەوەى لە عەفرین بەسەر ئێمەدا بارێنرا بۆمبەکانى ناتۆ بوون، ۶۰ رۆژ جیهان خۆیان کەڕ کردبوو".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،ساڵح موسلیم بە ئاژانسی فورات نیوز وتی: "ئێمە نازانین لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا لە پشتی پەردەوە چی روودەدات، بەڵام گەلانى هەرێمەکە جگە لە هێزى خۆیان بە هیچ کەس و هێزێکى دیکە پشتیان گەرم نەکردووە".

وتیشی: "ئەوەى لە عەفرین بەسەر ئێمەدا بارێنرا بۆمبەکانى ناتۆ بوون، ۶۰ رۆژ جیهان خۆیان کەڕ کردبوو".

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى بزووتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکرات (تەڤدەم) ی رایگەیاندووە:نازانین لە پشتی پەردەوە لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا چی روودەدات.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی فورات موسلیم وتی: "ئێمە نازانین لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا لە پشتی پەردەوە چی روودەدات، بەڵام گەلانى هەرێمەکە جگە لە هێزى خۆیان بە هیچ کەس و هێزێکى دیکە پشتیان گەرم نەکردووە".

موسلیم روونیشیکردەوە: "تورکیا ئەندامی ناتۆیە و لەگەڵ ئەمریکادایە، ئەمریکا دەیەوێت ئێمە و ئەوان لە دەست نەدات، ئەردۆغان و گروپەکەى هەر سوود لەوە دەبینین و ئەوە بۆ خۆیان بەکار دەهێنن، بۆ ئێمە کێشە نییە دەتوانێت پەیوەندیى لەگەڵ ئێمە هەبێت و پەیوەندیشى لەگەڵ تورکیا هەبێت".

ڕاشیگه‌یاند: "کورد مەترسییەکى گەورەى لە بەردەمدایە، بەڵام تەنها ئەو مەترسییە بە کوردەوە سنووردار نابێت، بەڵکوو مەترسییەکى گەورەیە بۆ سەر هەموو گەلان، بۆ نمونە، ئێستا لە ئیدلب چی دەکەن؟ لەوێ زوڵم لە گەلی عەرەب دەکەن، لە هەندێک ناوچەى دیکە زوڵم لە پێکهاتە و لایەنى دیکە دەکەن".

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەیەدە باسی لەوەشکردووە: "ئەمەریکا نایەوێت کوردان و تورکیاش لە دەست بدات، بەڵام مەرج نییە ئەوەش بۆ بە ئاکەپە بکرێت."

News Code 23705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =