AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٢٦ ١٠:٥٣

ئیزنی هێرش درۆیه‌؛

ئه‌مریکا ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریای ڕه‌تکرده‌وه‌

ئه‌مریکا ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریای ڕه‌تکرده‌وه‌

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگه‌یاند: هیچ رێككەوتنێك له‌ نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە نه‌ کراوه‌، بۆ هێرشكردنە سەر ناوچە کوردنشینه‌کانی سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئاژانسی ئەی ئێف پی، بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جه‌ختی کردووه‌ که‌ واشنتۆن هیچ رێككەوتێكی لەگەڵ ئەنقەرە نەكردووە، بۆ ئەوەی سوپای توركیا هێرش بكاتە سەر باکووری سووریا.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو بەرپرسەی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو دەنگۆیانەی توركیا بڵاویدەكاتەوە، بەوەی لەگەڵ واشنتۆن رێككەوتووە بۆ هێرشكردن دوورە لەراستییەوە.

هەروەها رایگەیاتدووە، ئەمریكا رازی نییە بەهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینه‌کانی سووریا  و جەختیكردووەتەوە، كە دەبێت بەشێوەی ئاشتیانه‌ كێشەكانی ئەو ناوچانە چارەسەربكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە بەرپرسانی توركیا بەتایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان پاگه‌نده‌ی ئەوە دەكه‌ن لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتوون ش هێرش بکه‌نه‌ سەر کوردستانی سووریا.

News ID 23688

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha