AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٢٥ ٢٢:٠٦

هێرشی تیرۆریستی لە عەفرین ٢٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هێرشی تیرۆریستی لە عەفرین ٢٤ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ناوەندی شاری عەفرین ٤ کوژراو و ٢٠ برینداری لێکەوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، دوابەدوای تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژ کراو لە بازڕێکی ناوەندی شاری عەفرین لە سووریا، ٤ کەسی سڤیل گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەم پێیە، دووکانەکان ڕووخان و بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هێشتا هیچ کەس یا گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

News ID 23676

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha