به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جه‌زیره، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنێ شه‌مه سه‌ردانی دۆحه‌ی قه‌ته‌ری کرد و له میانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌یدا سه‌باره‌ت به ئه‌مریکا وتی: ئه‌مریکا له پێگه‌یه‌کدا نییه بتوانێت سه‌باره‌ت به بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ قسه بکات، مووشه‌که‌کانی ئێران بۆ به‌رگری له ئێرانه و ئێمه له ناوچه‌که زۆر که‌متر له وڵاتانی دیکه بۆ ئه‌منیه‌تی خۆمان پاره سه‌رف ده‌که‌ین، هه‌ر به‌م هۆیه بووه که ئێمه له هه‌مان سه‌ره‌تاوه وتمان که سیستمی مووشه‌کی ئێمه قابیلی گفتوگۆ کردن نییه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف زیادی کرد: بابه‌تی دیکه ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا به کشانه‌وه له به‌رجام به ئاشکرا بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی پێشێل کرد که‌واته ئه‌وان ناتوانن باسی ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌م بڕیارنامه پێشێل بووه یان نا چون خۆیان هه‌وڵیان دا له‌ناوی ببه‌ن، ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی. سێهه‌م ئه‌وه‌ی که بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ ئێرانی له تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی قه‌ده‌غه نه‌کردووه. به‌ڵکو ئێرانی له تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌ک به توانی کڵاوی ناڤۆکی قه‌ده‌غه کردووه که ئه‌وه‌ش ئاژانس ڕایگه‌یاندووه که ئێران چالاکی ناڤۆکی ئاشتیانه‌ی هه‌یه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ترامپ به هه‌ر هۆیه‌ک بێت له به‌رجام کشایه‌وه و ئێسته ئه‌گه‌ر له دوای دانوستانی دووباره له‌گه‌ڵ ئێرانه، ده‌بێت گفتوگۆکان ئامانجی دیاریکراوی هه‌بێت. ئێمه وه‌ک کۆریای باکوور ته‌نیا وێنه ناگرین و ۲ لاپه‌ڕه واژۆ بکه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له ناوچه‌که وتی: کام ده‌ستێوه‌ردان؟ ئه‌وه ئه‌مریکایه که به ئاشکرا له کار و باری هه‌موو ناوچه‌که ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات. له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م ناوچه‌ش که ناوچه‌ی خۆمانه هێزی ئێرانی بوونی بێت، ئه‌وه له سه‌ر داواکاری ده‌وڵه‌تی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بووه. ئایا ئه‌مریکا ده‌توانێت وه‌ها بڵێت و له سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی وڵاتانی ناوچه‌که لێره‌یه.
زەریف سه‌باره‌ت به دانوستانی دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕایگەیاند: ئێمه هه‌رگیز دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتێک ناکه‌ین که ۱۲ مه‌رجی دانابێت و پێشتریش ڕێککه‌وتنێکی یاسایی که خۆیان واژۆیان کردووه، پێشێلیان کرد. ئه‌گه‌ر بڕیار له سه‌ر مه‌رج دانانه ئه‌وه ئه‌مریکا که دبێت مه‌رجی بۆ دانبنرێت تاکوو جارێکی دیکه له ڕێککه‌وتنه فه‌رمییه‌کان نه‌کشێته‌وه. من له‌وان داوا نه‌که‌م یاسایی بن چون مومکین نییه، به‌ڵام داوا ده‌که‌م که‌متر یاساشکێنی بکه‌ن. سه‌ره‌تا ده‌بێت بڕوانین ئایا ئه‌مریکا به‌ڕاستی له دوای گفتوگۆیه یان نا کات به فیڕۆ ده‌دات.
زه‌ریف لەبارەی ناکۆکییه‌کان له ناوخۆی ئێران بۆ دانوستانی دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئاماژەی دا: جێگه‌ی خۆشحاڵییه که ئه‌مڕۆ له ئێران قسه کردن له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک بوونی هه‌یه. به‌شێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی ئێران ڕاو بۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به جیهان هه‌یه. له‌مباره‌شه‌وه به‌شێک لایان وایه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانه و به‌شێکیش لایان وایه که دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا زۆر زیانباره.
ئه‌م دیپلۆماته ئێرانییه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان وتیشی: ئێمه له فارسی‌دا قسه‌یکمان هه‌یه که ده‌ڵێت چووی بۆ خوازبێنی ۵۰ له سه‌دی بابه‌ته‌که چاره‌سه‌ر بووه و ۵۰ له سه‌دی دیکه‌شی په‌یوه‌ندی به وڵامی لایه‌نی به‌رانبه‌ره‌وه هه‌یه. به‌داخه‌وه عه‌ره‌بستان له دوای که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان نییه و زیاتریان ده‌کات چون له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه. بڕوانن چۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتێکیان زیندانی کرد و چیان به سه‌ر یه‌مه‌ندا هاوردووه.
زه‌ریف جه‌ختی کرد: ئه‌وه‌ی له تورکیا به سه‌ر خاشقجیدا هێنایان کاره‌ساتبار بوو.
ئه‌و سه‌باره‌ت به بوونی ئێران له سووریا وتی: بوونی ئێران له سوورتا له سه‌ر داوای خودی دیمەشقە. بڕوانن سعوودییه‌کان و ئیماراتییه‌کان به چه‌کی ئه‌مریکایی و بریتانیایی یه‌مه‌نیان کردووه‌ته جه‌هه‌نه‌م.
بۆچوونی ئێوە