پێکدادانی توند لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران لە شانزلیزە

خۆپیشاندەرانی فەڕەنسەوی ناسراو بە هێلەک زەردەکان بە پێی وادەی پێشووی خۆی ئەمڕۆ جارێکی تر هاتنە سەر شەقامەکانی پاریس. پۆلیس ١٠٠٠ کەسی دەستگیر کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: شارە جیاجیاکانی فەڕەنسا ئەمڕ بە پێی بەڵێنی پێشوو ناڕەزایەتی دژە دەوڵەتی بە خۆوە بینی. بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان ٣ هەفتەی پێش لە ناڕەزایەتی بە بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەستی پێکرد لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی فەڕەنسا دەڵێت گرووپە توندڕەوەکان ئەوەیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کردووە.

سەدا ٧٢ی هاووڵاتیانی فەڕەنسەوی پاڵپشتی لە هێلەک زەردەکانەوە دەکەن. لە کاتی دەسپێکی خۆپیشاندانەکانەوە چوار کەس گیانی لە دەست داوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

وێنەی توندوتیژی پۆیس لە بەرانبەر خۆپیشاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە و ڕەخنەی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

پێکدادانی توند لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران لە شانزلیزە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە پێکدادانی توندی نێوان پۆلیسی فەڕەنسا و خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی شانزلیزە و دەڤەری لە پاریس هەواڵ دەدەن.

٣١ هەزار کرس لە فەڕەنسا هاتوونەتە سەر شەقام

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فڕانس٢ بە گێڕانەوە لە جێگری وەزیری ناوخۆی وڵاتی فەرەنسا ڕایگەیاند : نزیک بە ٣١ هەزار کرس لە هێلەک زەردەکان تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممە لە سەرتانسەری ئەو وڵاتە هاتوونەتە سەر شەقام.

جێگری وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ەم بارەوە درێژەی دا: یەک هەزار کەیش تا ئێستا لە ڕەوتی ئەو خۆپیشاندانە دەستگیر کراون.

بە پێی ڕاگەیاندنی لو پاریزین، بە گشتی ٨٠ زرێپۆش بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەرانی سەرتانسەری هێلەک زەردەکان نێردراونەتە سەر شەقام.

بەرز بوونەوەی ژمارەی دەستگیر کراوان بۆ ١٠٠ کەس

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون گەیتشووەتە ١٠٠ کەس. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پیشتر ڕێژەی دەستگیر کراوەکان ٧٠٠ کەس ڕاگەیێندرابوو.

کەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبیلی ئاوپاش دژی خۆپیشاندەران

سەرچاوەکانی فەڕەنسا لە کەڵک وەرگرتنی هێزە ئەمنییەکانی فەڕەنسا لە ئۆتۆمبیلی ئاوپاش بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران هەواڵیان دا.

جێگیر کردنی بەربڵاوی هێز لە شەقامەکانی دەڤەری کۆشکی سەرۆک کۆماری

سەرچاوە فەەرنسییەکان ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا لە شەقامەکانی دەڤەری کۆشکی سەرۆک کۆماری بە شێوەی بەربڵاو جێگیر کراون.

داخوازی خۆپیشاندەران بۆ کشانەوەی ماکرۆن

خۆپیشاندەران دروشمیان دژی ئیمانویل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتەوە لەوانە: ماکرۆن بکشێوە.

پۆلیس بە تانکەوە پێشوازی لە هێلەک زەردەکان کرد

فەڕەنسا ئەمڕۆ شەممە خۆی بۆ میوانداری لە خۆپیشنادانێکی دژی دەوڵەتی ئامادە کردبوو لە حاڵێکدا کە لانیکەم ٩٠ هەزار هێزی ئەمنیەتی هاتنە سەر شەقام.

بە پێی ڕاگەیاندنی لۆ پاریزین، بە گشتی ٨٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش بۆ سەرکەوتی خۆپیشاندەران هاتبوونە سەر شەقام.

News Code 23516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =