به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار حسه‌ین ئه‌شته‌ری له رێوڕه‌سمی ناساندی فه‌رمانده‌ی نوێی پۆلیسی کوردستان وتی: دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش به‌رده‌وام گرووپه‌کانی دژ به خه‌ڵک له دوای ئه‌وه بوون که ئه‌منیه‌تی وڵات تێک بده‌ن که هه‌رگیزیش تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. له کوردستان گرووپه‌کانی کۆمه‌ڵه و دیموکڕات یان چریکی فه‌دایی ساز بوو که به دروشمی به‌رگری له خه‌ڵک جه‌نایه‌تیان ده‌کرد و ئێسته به زڵبدانی مێژوو سپێردراون.
ئه‌و زیادی کرد: خه‌ڵک هه‌میشه هۆشیارن و له خاک و نامووس و سنووره‌کانی خۆیان به‌رگری ده‌که‌ن و له به‌رانبه‌ر قسه‌ی زۆری دوژمنان ڕاده‌وه‌ستن و ڕێگه‌ش ناده‌ن ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌یان ببێته قوربانی. ئێستا هه‌ر له کوردستان ئه‌منیه‌تی زۆر باش جێگیر بووه و له ئاستێکی باڵا دایه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی کوردستان وتی: یه‌کگرتوویی و هه‌ماهه‌نگی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت له ئاستێکی زۆر باش دایه و ئه‌مه‌ش بنه‌مای ساز بوونی ئه‌م ئه‌منیه‌ته جێگیره‌یه له وڵاته‌که‌مان و به‌رده‌وام هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌منیه‌تی زیاتر. پێشمه‌رگه مسوڵمانه کورده‌کان له هه‌ر شوێنێک پێویست بووه هاوشانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی ئێران له دژی دوژمنان وه‌ستاون و به‌شدار بوون له‌م ئه‌منیه‌ته‌ی ئه‌مڕۆمان.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: دوای ۳۹ ساڵ له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له دوای نائه‌من کردنی ناوچه‌که‌ن و ترامپ ڕایگه‌یاند که ئێران ۴۰ ساڵه‌یی شۆڕشی خۆی نابینێت، به‌ڵام به‌شداری خه‌ڵک له ڕێپێوانی ۱۳ ڕه‌زبه‌ر و ۲۲ ڕێبه‌ندان هه‌موو ئه‌م پاگه‌ندانه به تاڵ ده‌کاته‌وه.
ئه‌شته‌ری له کۆتایدا سپاسی یه‌کگرتوویی باشی خه‌ڵکی سوننه و شیعه‌ی له کوردستان کرد و وتی: ئه‌م یه‌کگرتووییه ده‌توانێت ببێته نهمانهیهکی باش بۆ هه‌موومان که له سێبه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران به ده‌ست هاتووه.
شایانی باسه له‌م ڕێوڕه‌سمه له چه‌ندین ساڵ کاری سه‌ردار مه‌سعوود خوڕه‌م نیا ڕێز گیرا و سه‌ردار عه‌لی ئازادی وه‌ک فه‌رمانده‌ی نوێی پۆلیسی کوردستان ناسێندرا.
Your Comment