پاریس لە ئاگردا دەسووتێت/ ١٠ هەزار پۆلیس ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ناڕازیانن

لە گەڵ تەشەنەسەندی ناڕەزایەتیی جەماوەری لە سەرتاسەری فەڕەنسا، ناڕازیانی تووڕە لە پاریس ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیلەکانیان ئاگر دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گەڵ درێژە و تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری لە سەرتاسەری فەڕەنسا کە کە ئەمڕۆ شەممە هەنگاوی نایە ناو سێهەمین حەوتەی خۆی، ناڕەزایان و خۆپیشاندەرانی تووڕە لە پاریس ژمارەیەک ئۆتۆمبیلیان سووتاند و زیانی زۆریان بە ناوەندە بازرگانییەکانیان گەیاند. ١٢ ئۆتۆمبیل ئاگر درا و لە بەرامبەردا پۆلیس ١٨٣ کەسی قۆڵبەست کرد.

"العربیه" لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە پۆلیسی فەڕەنسا ١٠ هەزار هێزی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناڕازیان بانگهێشت کردووە.

ئەەوە سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمنی لە میانەی بشێوییەکاندا بریندار بوون. تەنیا لە پاریس ٦٥ کەس بریندار بوونە کە ١١ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی پۆلیسن.

هێزەکانی ئەمنی بە گازی فرمێسک ڕێژ خۆپیشاندەرانیان کردە ئامانج.

شەقامی شانزەلیزە شایەدی پێکدادان و تێهەڵچوونی گرژ و توندی نێوان هیزەکانی پۆلیسی فەڕەنسا و ناڕازیانە.

خۆپیشاندەران گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نانت لە رۆژئاوای پارسیان بۆ ماوەیەکی کەم تووشی ئاڵۆزی کرد و بینایەکیان لە پاریس ئاگر تێبەردا.

بە گوێرەی هەواڵەکان قەبارەیەکی قورسی دووکەڵ ئاسمانی پایتەختی ئەو وڵاتەی داگرتووە.

"العربیه" لە ڕاپۆرتێکدا لە هێرش و گەمارۆدرانی بازگەیەکی پۆلیس لە هاوێری شاری پاریس لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە هەواڵی دا.

هاوکات باس لە هێرشی ناڕازیان بۆ سەر چەندین فرۆشگە لەو شارە دەکرێت.

"ئێدوارد فیلیپ" سەرۆک وەزیرانی فەڕەنساش چەند کاتژمێر لەوە پێش لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ناڕەزایەتیی ئەمڕۆی خەڵکی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ژمارەی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی ئەوڕۆ دووشەممە ٣٦ هەزار کەس ڕاگەیاند و وتی: لەو ڕێژەیە ٥ هەزار و ٥٠٠ کەسیان لە شاری پاریس بوونە وپۆلیسی فەڕەنساش تا ئێستا ١٠٧ کەسیانی قۆڵبەست کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاگەیاندنەکان ژمارەی دەستبەسەرکراوانیان ١٤٠ کەس ڕاگەیاندووە.

پۆلیسی فەڕەنساش هەر ئێستا ڕایگەیاند کە تا ئیستا ٦ هێزی ئەمنی و ١٤ خۆپیشاندەر بریندار بوونە.

ئەمڕۆ شەقامەکانی پاریس بۆ جارێکی دیکە شایەدی تێهەڵچوون و سەرکوتی جلیقە زەردەکان لە لایەن هێزەکانی پۆلیس بوو و پۆلیسی فەڕەنسا بۆ بڵاو پێکردنی ناڕازیان لە گازی فرمێسک ڕێژ کەڵکیان وەرگرت.

ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا لە کاردانەوە بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەستی پێکرد. ئەو ناڕەزایەتیانە کە بە خۆپیشاندانی "جلیقە زەردەکان" ناسراوە، سەرچاوەی لە کەناڵگەلی حزب و سەندیکا نەریتییەکانی فەڕەنسا نەگرتووە.

جلیقه زەردەکان دەڵێن هۆکاری سەرەکیی خۆپیشاندانەکانیان بەرزبوونەوەی ماڵیاتی نەوتی، نرخی سووتەمەنی و دابەزینی توانستی کڕیاری خەڵکییە.

نرخی گازۆڵ کە باوترین جۆری سووتەمەنی لە ئۆتۆمبیلەکانی فەڕەنسایە لە ١٢ مانگی ڕابردوو نزیکەی لە سەدا ٢٣ بەرز بۆتەوە و بە شێوەی مامناوەندی گەیشتتۆتە ٥١،١ یۆرۆ بۆ هەر لیترێک.

هۆی ئەو بەرزبوونەوەی نرخی گازۆڵ دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی نەوت لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوو بەر لە دابەزینی ئەم دوایەی و هەروەها ماڵیاتی زێدەباییە کە دەوڵەتی ئیمانۆئل ماکرۆن بۆ پاڵپشتی لە کەمپەینی ئۆتۆمبیلی سالم و سووتەمەنی تەندروست خستۆیەتە سەر مادەگەلی هیدرۆکەربۆنی لە ئەمساڵی زایینیدا کە بۆ هەر لیتر گازۆڵ نزیکەی حەوت و نیم سێنت و بۆ هەر لیتر بەنزین نزیکەی چوار سێنت کێشراوەتە سەر نرخی ئاسایی سووتەمەنی.

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بەرزبوونەوەی سێ لە چواری نرخی نەوتی هۆکاری سەرکی بەرزنوونەوەی سووتەمەنی ڕاگەیاندووە و بەرزبوونەوەی ماڵیاتی سووتەمەنی فۆسیلی بە گوشارێک لە پێناو سەرمایەدانەری بۆ دۆزینەوەی سووتەمەنییەکی نوێ و تەندروست‌تر زانیوه.

میدیاگەلی فەڕەنسی ناڕەزایەتی گشتی لە ڕەچاونەکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتیان بە هۆکاری گشتیی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان و پاڵپشتی لێ کرانی جەماوەری لە قەڵەم داوە.

News Code 23373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =