بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەو کۆبوونەوەدا کە خۆی سەرۆکایەتی هەمیشەیی دەکات، ڕایگەیاند: هەموو ئەو قەیران، گرژیی و خوێن و فرمێسکەی لە سووریاوە بۆ عێراق لە یەمەنەوە بۆ فەڵەستین و لە هەموو ناوچەکە بەسەرمان هاتووە، دەرئەنجامی ئەو سنوورداڕشتنەیە کە لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی داڕێژراون.
ڕاشیگەیاند: ئیدی نابێت فریوی ئەوانە بخۆین کە ده‌یانه‌وێت به تەشەنەدان بە ناکۆکییەکان و بە شەڕدانمان، تێکمانشکێنن. موسڵمانان نابێت لە ناوچەیەک کە سنوورەکانی بە خوێن داڕێژراوە؛ سنووری نوێ و دیواری نوێ له دڵیان‌دا دابنێن.
ئەردۆغان جەختی کرد: بە کارهێنانی دراوی نیشتمانی لە بازرگانیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، لە ڕووی دەرباز بوون لە کۆت و بەندی ئیمپریالیزم ئێجگار گرینگە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئه‌مڕۆ له یه‌مه‌ن ملیۆنەها كه‌س برسین، ئه‌گه‌ر برسیەتی هه‌بێت ئه‌وا پێویست ناكات له شوێنه جیاوازه‌كان به شوێن بهرپرسیارهكهیدا بگه‌ڕێن. بهرپرسیارهكهی هه‌ر ئێمه‌ی موسڵمانین نەک دیتران. ئیدی نابێت بکەوینە داوی ئه‌وانه‌وه‌ی دڵۆپە نەوتێکیان بە لایانەوە لە دڵۆپه خوێنێک بە نرختر و به‌هادارتره.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا وتی: لە رێگەی هاندانی هاووڵاتییانمان بۆ سەردانکردنی قودس، دەبینە رێگر لەوەی کە داگیرکەران بۆنە ئایینییەکان بکوژێننەوە.
ئەردۆغان هەروەها جەختی لە ویستی خۆی بۆ چاکسازیی پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و وتیشی: ئایا ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له دهرگایانماندا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو بابه‌تێک هه‌ر له بابه‌تی فه‌ڵه‌ستینه‌وه تا شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ بێ ئومێدیان نه‌كردین؟ ئێمه زیاتر چاوه‌ڕوانی چی لەوان بكه‌ین؟ ئه‌وان هیچ كات بۆ خێری ئێمه كار ناكه‌ن. هەر بۆیە پێویستە چاکسازیی لە سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکرێت.
Your Comment