به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، له ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەڕمى حکومەتی ھەرێم؛ لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت و کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەرێم تاوتوێی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان و پێکھێنانی کابینەی حکومەتی ھەرێمیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخراوەتە سەر پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و بەشداری و پشتگیریی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لە حکومەتەکەی عادل عەبولمەھدی.
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە تا ئێستا بە فەڕمی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم دەستی پێ نەکردووە.
Your Comment