چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام خەساردان لە ئاسایشی ئەورووپا بوو

مارک فینو لە سەر ئەو باوەڕەیە کە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و ڕیککەوتنی INF لە ڕاستیدا خەسارێک بوو لە ئاسایشی ئەورووپا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نێودەوڵەتی: یەکەم یەکەم باسەکان لە سەر پێکهێنانی سوپایەکی ئەورووپی ماوەیەکی کورت پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە نێو وڵاتانی پلکاو بە ئەو شەڕەوە دەستی پێکرد. ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپی پێیان وابوو و پێیان وایە کە پێکهێنانی سوپایەکی ئەورووپی دەتوانێت بە واتای دیوارێکی ئەمنیەتی پتەو بێت بۆ ئەوان و دەتوانن بە ئەو سوپایەوە، ئاسایش و ئاشتی بێنن بۆ خەڵکەکەیان.

ئێستا پاش تێپەڕینی زیاتر لە نیو سەدە لە شەڕی جیهانی دووهەم جارێکی تر باس لە سەر دامەزراندنی سوپایەکی ڕاستەقینەی ئەورووپی لە نێوان هێزەکانی ئەورووپا بووژاوەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو هاوکات لە گەڵ گفتوگۆی ئیمانۆیتل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە گەڵ ڕادیۆ ئەورووپا ١ شەپۆلێکی نوێی لە پێکهێنانی سوپایەکی ئەورووپی لە نێوان ڕێبەران و بەرپرسانی ئەورووپی بووژاندووەتەوە.  ماکرۆن بە ئاماژە بە ئەو خاڵە کە ئەورووپا لە گەڵ ڕووسیا هاو سنوورە دەتوانێت هەڕەشەی لێبکرێت لە لایەن ئەو وڵاتەوە، وتی کە ئەورووپا ئەبێ تا جێگایەک توانی خۆی بباتە سەرەوە کە بە بێ هەر جۆرە لارەملیەک بەرانبەر ئەمریکا توانای بەرگری لە خۆیی هەبێت.

ناوبراو لە شرۆڤەی قسەکەی خۆی بۆ پێویست بوونی دامەزراندنی سوپایەکی ئەورووپی ڕاستەقینە بە ئاماژە بە هەڵویستی ئەم دواییانەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ڕێگرتن لە پەرەسەندنی مووشەکە ناڤۆکییە دوور هاوێژەکان وتی کە ئامانج کە ئاوەها بەرنامەیەک پاراستنی ئەورووپا لە بەرانبەر چین، ڕووسیا و تەنانەت ئەمریکایە.

لە ئەو پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ مارک فینو دیپلۆماتی فەڕەنسەوی و لێکۆڵەری بوارەکانی تیرۆریزم، ڕۆژهەڵاتی ناڤین، کۆنترۆڵی چەک و تەمەقەمەنی، ئاسایش ئەورووپا، مافی مرۆڤ و ...ئەنجام داوە کە لە درێژەدا هاتووە.

گەڵاڵەی پێکهێنانی سوپایەکی هاوبەشی ئەورووپی ئەگەرچی ئایدیایەکی نوێ نییە بەڵام لە ڕۆژانی دواییدا بە قسەکانی ماکرۆن و ئانگلا مێرکل و کاردانەوەی ترامپ لایەنێکی نوێی بە خۆی گرتووە، هۆکارەکانی جیدی بوونەوەی بەررەو پێش بردنی ئەو گەڵاڵە لە لایەن وڵاتگەلێک وەکوو فەڕەنسا و ئەڵمانیاوە چییە؟

لە ڕستیدا ئەو ئایدیا دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی سارد و هەوڵی شکست خواردووی یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٥٢ کە ڕێگای بۆ دروست بوونی یەکێتی ئەورووپا و تێکەڵ بوونی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا لە ناتۆ خۆش کرد. لە ماوەی چەندین ساڵی بەردەوام یەکێتی ئەورووپا سیاسەتی هاوبەش و ئەمنیەتی خۆیی پەرە پێدا کە بریتیە لە بەستێنەکان و هاوکارییە سەربازییە هاوبەشەکان و لە ڕاستیدا بەشێک لە پەیمانی لیسبون لە ٢٠٠٧ە.

لەم دواییانەدا، هۆکاری ئەوەی کە فەڕەنسا و ئەڵمانیا بۆ پەرەپیدان بە سەربەخۆیی ستراتیژیکی یەکێتی ئەورووپا هەوڵ دەدەن دەگەڕێتەوە بۆ کەم بوونەوەی ڕواڵەتیی حەزی ئەمریکا بە هاوبەستەیی ترانس ئاتلانتیک و پرسی چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا  چونکوو بریتانیا یەکێک لە دوو هێزی گەورەی سەربازی لە ئەورووپا بووە و هەمیشە دژی هەر جۆرە پێشکەوتنێک بەرەو پێکهێنانی سوپای ئەورووپی بوو.

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا چەند ڕۆژ پێش لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ کەناڵی ڕادیۆیی Europe ۱ داوای پێکهێنانی سوپایەکی ئەورووپی ڕاستەقینە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هەڕەشەکانی ڕووسیا و هەروەها لارەملێ نەبوون بەرانبەر ئەمریکای کرد. سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە ئەو گفتوگۆوەدا وتی: ئەبێ لە بەرانبەر چین و ڕووسیا و تەنانەت ئەورووپاوە لە خۆمان بەرگری بکەین. بۆچی فەڕەنسا ئێستا لە ئەمریکا لە پاڵ چین و ڕووسیا وەکوو هەڕەشەیەک ناو دەبات؟ ئەو قسانە لە بەر ئەوە جێی پرسیارن کە فەڕەنسا و ئەمریکا ئەندامی ناتۆن و ئەوەی کە ئەندامێک ئەندامێکی تر وەکوو هەرەشە ناو ببات بەر بە هاوکاری لە ناتۆ دەگرێت. بە پێی ئەو قسانە داهاتووی ناتۆ چۆن لێک دەدەنەوە؟

ئەو باسە لە ڕاستیدا گۆڕدراوە. لە ڕاستیدا سەرۆک کۆمار ماکرۆن وتی کە یەکێتی ئەورووپا ئەبێ سوپایەکی تایبەتیان هەبێت بۆ بەرگری لە خۆیان لە بەرانبەر ڕووسیا و چین تا بۆ بەرگری لە خۆ کەمتر سەر بە ئەمریکا بن.

ترامپ لە دژایەتی لە گەڵ ئەو گەڵاڵە و لە کاردانەوە بە قسەکانی ماکرۆن پێکهێنانی ئەو سوپایەی سووکایەتی ناولێبرد. بە پێی کاردانەوەی ترامپ و ئەوەی کە ناوبراو دیسان داوای کرد ئەورووپا پارە بداتە ناتۆ ئایا ئەو دژایەتیگەلە دەتوانن هەڕەشیەک بن بۆ سەر داهاتووی ناتۆ؟

ئەو ڕاستیە کە دەوڵەتی ترامپ بە شێوەی تاک لایەنە لە بەرجام و پەیمانی ڕێگری لە مووشەکە ناڤۆکییە دوور هاوێژەکان چووە دەرەوە لە ڕاستیدا خەسارێکی ئەمنیەتی بوو بۆ سەر ئەورووپا و گوشاری ئەمریکا بۆ بردنەو سەرەوەی تێچووەکانی بەرگری لە لایەن وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ئەورووپا لە ڕاستیدا بە واتای گوشار بۆ هاوردە کردنی چەکی زیاتری ئەمریکییە.

ئەو دژایەتیانەی ترانس ئاتلانتیک لە ڕاستیدا یەکێتی ناتۆ لاوازدەکاتەوە و هەوڵی وڵاتانی ئەورووپی بۆ خۆبەرێوەبەری زیاتر دەکاتەوە.

ئورزلا فۆن درلاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەم دواییانەدا وتوویە کە دامەزراندنی سوپایەکی ئەورووپی و چالاکییەکانی داهاتووی ئەو سوپا دەتوانێت نە تەنیا لە سەر بردنە سەرەوەی ئاسایش وڵاتانی ئەورووپی بەڵکوو لە چارەسەری قەیرانە نێودەوڵەتییەکانیش کاریگەری بەرچاوی هەبێت. ئەگەر بڕیار بێت سوپای هاوبەشی ئەورووپی جگە لە ئۆپراسیۆنەکانی ناوخۆی ئەورووپا هەوڵ بدات بۆ ئۆپراسیۆن لە دەرەوەی ئەورووپا ئایا ئەمە جۆرێک بەرانبەری لە گەڵ ناتۆ نییە؟

بۆ ساڵانی بەردەوام، هەم ناتۆ و هەم یەکێتی ئەورووپا تواناییە دیاری کراوەکانی خۆیانیان بۆ بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی دەرەکی پەرە پێداوە لە حاڵێکدا کە هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان خۆیانیان بە باشی پاراستووە. ئەو هاوئاهەنگییە ئیزنیان دەداتێ بەر بە دووپات بوونەوە بگرن کاتێک کە یەکێتی ئەورووپا هەم ئۆپراسیۆنی بەرپرسایەتی قەیرانی سەربازی و هەم نا سەربازی لە ئەو وڵاتەن کە ناتۆ نییە ئەنجام دەدات.

News Code 23182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =