ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، محه‌مه‌د فاتمی زاده: له چه‌ند ڕۆژی پێشوو به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ده‌میشق هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش به ده‌ست تیرۆریسته‌کانه‌وه ماوه ئازادی ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی میسر، ئیمارات و ئۆردۆن له حاڵی ئاسایی بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سووریا‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که نتانیاهۆ جارێکی دیکه جه‌ختی کرد له به‌رده‌وام بوون له هێرش کردن بۆ سه‌ر خاکی سووریا.
هه‌ر له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ نه‌جده‌ت ئهنزۆر، جێگری سه‌رۆکی پارلمانی سووریا گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* له‌م دواییه تورکیا باسی ئه‌وه‌ی کردووه که هێرش ده‌کاته سه‌ر کوردی سووریا، وڵامی لایه‌نی ئێرانی و ده‌میشق و ڕووسیا چی ده‌بێت؟
هه‌ر جۆره هێرشێکی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی سووریا داگیرکارییه و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه. له‌مباره‌وه شوێنی هێرش و داگیرکاری گرنگ نییه چ ئه‌دله‌ب بێت یان ڕۆژهه‌ڵاتی فورات یان عه‌فرین، لای ئێمه داگیرکارییه. هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره ناتوانێت سنووره‌کانی بۆ ده‌یان هه‌زار تیرۆریست بکاته‌وه چون گرووپه تیرۆریستییه‌کان به ئاشکرا هاوپه‌یمانی تورکیان.
له لایه‌کی دیکه‌وه بڕێک له هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌مریکا فه‌رمان وه‌رده‌گرن، له حاڵێکدا ئه‌م لایه‌نه داگیرکاره و ئێمه ئیدانه‌ی ده‌که‌ین و دژی هه‌رجۆره داگیرکارییه‌ک له سووریاین.
ئه‌م دژایه‌تی کردنه‌ش به پێی یه‌که‌مایه‌تی ڕێبه‌رانی سیاسی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
* ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئه‌دله‌ب چ کاتێک ده‌ست پێ ده‌کات و چ ئاسته‌نگێک هه‌یه، ئایا واشنتۆن پێشێلکاری ده‌کات؟
ڕێگه‌کانی ئازاد کردنی ئه‌دله‌ب جیاوازه و ئێمه هه‌میشه ڕێگه‌ی ئاسایی ده‌گرینه به‌ر. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێویستیان به یارمه‌تی ئێمه بێت تاکوو له ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ئازاد بن ئێمه ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ین.
هێزه‌کانی سووریا ئاماده‌ی هه‌ر جۆره شه‌ڕێکن. ئاماده‌کارییه سه‌ربازییه‌کان بۆ ئه‌دله‌ب کراوه به‌ڵام چاوه‌ڕوانی دانوستانی سووچین و ئێمه‌ش به‌شدارین له بڕیاره‌کانی هاوپه‌یمانه‌کانمان، واتا ئێران و ڕووسیا. به شیوازێکی گشتیش دۆخی ناوچه‌که له سوودی ده‌میشقه و ئارام ئارام کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
* له میانه‌ی ڕۆژانی پێشوو میسر و ئیمارات و ئه‌ردۆن له دوایی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمەشق بوون، ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
ئه‌م کارانه نائاسایی نییه به‌ڵکو جه‌نایه‌ت کردن له دژی خه‌ڵکی سووریا ئایاساییه. که‌واته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که دوژمنکار نه‌بوون ئاساییه. هۆکار بۆ ئه‌م کاره‌ش زۆره به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی خۆڕاگری خه‌ڵکی سووریا بووه.
* نوێنه‌ری سووریا و ڕژیمی زایۆنی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکه‌وه شه‌ڕه قسه‌یان بوو سه‌باره‌ت به به‌رزاییه‌کانی گوڵان، ئایا سوپای سووریا ئاماده‌ی ئازاد کردنی ئه‌م ناوچه هه‌یه؟
له قسه‌کان ڕای خۆمان ڕوو له نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان ڕاگه‌یاندووه و قسه‌شمان هه‌میشه حه‌ق بووه. سه‌باره‌ت به ئازاد کردنی به‌رزاییه‌کانی گوڵانیش ئێمه باش له ڕۆڵی داگیرکاری ئیسڕائیل و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م ڕژیمه پشتیوانی ده‌که‌ن تێ ده‌گه‌ین.
هه‌ر بۆیه ئه‌م ڕژیمه ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازی نییه و ئێمه‌ش له دۆخێکی بی ده‌سه‌ڵاتدا ناوه‌ستین. چون سه‌رجه‌م ئامێره‌کانی هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هۆی ئازاد بوونی خاکی عه‌ره‌بی، به تایبەت به‌رزاییه‌کانی گوڵان، که ئه‌مه‌ش بێ گومان دێته دی. هه‌ر ئه‌و کاره‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان کردمان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلیش ده‌یکه‌ین.
Your Comment