به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی ناوه‌ندی کوردستان ناسی بۆ چاپی کتێب، ڕێوڕه‌سمی ڕوونوێنی له به‌رگی دوو و سێی زنجیره کتێبی شانۆنامه‌ی کوردی له ژێر ناوی ڕۆژمێری شارێک له سینه‌ما به‌همه‌نی سنه به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، ئه‌مین مورادی، سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری وتی: سه‌ره‌تا پیرۆزبایی حه‌فته‌ی یه‌کگرتوویی و مانگی مه‌ولوو ده‌که‌م و سپاسی به‌شداری هه‌موو لاینگرانی شانۆی کوردی له‌م کۆڕه‌دا ده‌که‌م.
ئه‌و زیادی کرد: وه‌ک ڕێبه‌ری باڵای ئێران فه‌رموویان پارێزگای کوردستان فه‌رهه‌نگییه و هه‌ر به‌م پێیه ئێمه له حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان وه‌ک هه‌میشه ئاماده‌ی پێشوازی کردن له هه‌موو به‌رنامه فه‌رهه‌نگییه‌کان هه‌ین و بۆ ئێمه کار گرنگه نه‌ک که‌سه‌کان.
مورادی وتی: زۆر خۆشحاڵم که ئه‌مڕۆ له کۆڕی ڕوونوێنی کردن له به‌رگی ۲ و ۳‌ی شانۆنامه‌ی کوردی به ناوی ڕۆژمێری شارێک به‌شداریم کردووه و هیوادارم ئه‌م کاره درێژه‌ی هه‌بێت.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، محه‌مه‌د کیانی، سه‌رۆکی زانکۆ ئازادی ئیسلامی سنه وتی: منیش به نۆبه‌ی خۆم سپاسی به‌شداری هه‌موو میوانه‌کان له‌م کۆڕه ده‌که‌م. هه‌روه‌ها حه‌وزه‌ی هونه‌ری که ئه‌رکی ئه‌م کاره‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌و زیادی کرد: له‌م دۆخه ئابوورییه سه‌خته هه‌موو هه‌وڵی زانکۆ ئازاد ئه‌وه بووه که کاره فه‌رهه‌نگییه‌کان ڕانه‌وستێت چون کاری فه‌رهه‌نگی مه‌رجی سه‌ره‌کی هه‌رجۆره گه‌شه کردنێکه.
کیانی وتی: من له هاوڕێیانی ناوه‌ندی کوردستان ناسی به تایبه‌ت دوکتور ئۆمێد وه‌رزه‌نده سپاس ده‌که‌ن که له ساڵی ۹۳وه بێ وچان ئیش ده‌که‌ن و ئه‌مڕۆش ئێمه ئه‌نجامی هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌کانیان ده‌بینین.
سه‌رۆکی زانکۆ ئازادی سنه وتی: یه‌کێک له کێشه‌کانی بواری فه‌رهه‌نگی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ کاری لێکۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ به چاپ بوونی کتێبه زانستییه‌کان وه‌ک ڕۆژمێری شارێک ئێمه ده‌توانین به سه‌ربه‌رزییه‌وه بڵێین که به‌شێک له‌م بۆشاییه‌مان پڕ کردووه‌ته‌وه.
شایانی باسه که کتێبی ڕۆژمێری شارێک تاکوو ئێسته ۳ ژماره‌ی له بڵاو بووته‌وه و که کۆمه‌ڵێک شانۆنامه‌ی کوردی له خۆ ده‌گرێت که له سه‌ر ده‌ستی شانۆکارانی کورد نووسراون و له لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی زانکۆ ئازاد له چاپ دراون.
ژماره‌ی یه‌کی ئه‌م کتێبه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له چاپ درا و ژماره‌ی ۲ و ۳کهی له‌م ڕۆژانه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرا که سه‌رجه‌م ۱۹ شانۆنامه‌ی کوردی له خۆ گرتووه.
Your Comment