هەوڵی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ شاردنەوەی جەنایەتەکانی لە سووریا

دوای مێدیایی بوونی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا لە سووریا، ئەم هاوپەیمانییە لە دوای شاردنەوەی جەنایەتەکانی لە سووریایە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعەهد، هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا هەوڵ دەدات تاکوو کوشتنی خەڵکی سڤیل لە سووریا بشارێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شان ڕایان، وتەبێژی ئەم هاوپەیمانییە وتی: هێرشە ئاسمانییەکانیان لە دەیرەزوور خەڵکی سڤیلی نەکوشتووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە تەنانەت وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا دانیان ناوە بە کوژرانی خەڵکی سڤیل لە دەیرەزوور.

ئەو هەروەها کەڵک بردنی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە بۆمبی فۆسفۆڕی ڕەت کردەوە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دانیان بەم بابەتەشدا ناوە.

News Code 23120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =