به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: لێکدانه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی بن سه‌لمان له کوشتنی خاشقجی زۆر به په‌له و کاڵ فامانه بوو.
ئه‌و زیادی کرد: ڕۆژی سێ شه‌مه ڕاپۆرتێکی ته‌واو له‌مباره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
ترامپ له درێژه‌دا وتی: ئه‌م جه‌نایه‌ته نابوایهت هه‌رگیز ڕووی بدایه‌ت. ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌مه نیشانی ده‌دات که کێ بکوژی خاشقجی بووه و کاریگه‌ری ئه‌م جه‌نایه‌ته چی ده‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌روه‌ها وتی: هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه به پێی ئه‌نجامه‌کانی ڕێکخراوی هه‌واڵگری ئه‌مریکا ئه‌گه‌ری به‌رپرس بوونی بن سه‌لمان له کوشتنی خاشقجی له ئارادا بێت.
بۆچوونی ئێوە